دەنگ نێت
وەزارەتی خوێندنی باڵا لە رێگەی رادیۆی دەنگەوە وەڵامی داواکاری فێرخوازانی ناڕازیی زانکۆی گەرمیان دەداتەوە و دەڵێت: ئێمەش چاوەڕێی وەڵامین.
دوای کۆتایی هاتنی ٣ رۆژ لە راگرتنی دەوامی زانکۆکان لە پارێزگاکانی سلێمانی و ئیدارەکانی گەرمیان و راپەڕین، ئەمڕۆ جارێکی دیکە فێرخوازان درێژەیان بەناڕەزایەتیەکانیان دایەوە بەهۆی خەرجنەکردنی دەرماڵەکانیانەوە.
لەمبارەشەوە وتەبێژی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی هەرێمی کوردستان، عەباس ئەکرەم، بە رادیۆی دەنگی وت: ئێمە لەسەرەتای ئەمساڵەوە بە دو داواکاری جیاواز داوامان کردوە دەرماڵە بۆ فێرخوازان بەردەوام بێت هاوشێوەی پارساڵ، یان بەپڕۆژەیەک ئەو بوارە رێكبخرێتەوە و پاڵپشتی دارایی بۆ هەمو ساڵەکان بەردەوام بێت.
وتەبێژی وەزارەتی خوێندنی باڵا، باسی لەوەشکرد: گفتوگۆ لەگەڵ ئەنجومەنی وەزیران کراوە و ئەوانیش لەگەڵ وەزارەتی دارایی گفتوگۆیان کردوە، بەڵام هێشتا هیچ شتێکمان پێنەوتراوە.
داواکاریەکی دیکەی فێرخوازانی ناڕازیی، بریتییە لە کەمکردنەوەی کرێی خوێندنی پارالێڵ، بەڵام وتەبێژی خوێندنی باڵا رەتیکردەوە هیچ گفتوگۆیەکیان لەسەر ئەو بابەتە کردبێت ئەویش بەو پێیەی پارساڵ کرێی خوێندن کەمکراوەتەوە و زانیاری تەواویشیان نییە لەسەر ئەو داواکاریەی فێرخوازان.
- دوایین بابەتەکان
-
وتاردانپێدانانی کۆلێجی پزیشکی
-
-
هەواڵچالاکوانێک: تەواونەکردنی نەخۆشخانە ١٠٠ قەرەوێڵەییەکەی کەلار لەئەستۆی بەرپرسانە
-
-
هەواڵزانکۆی گەرمیان: نابێت هیچ مامۆستایەکی زانکۆ لە ناوەندە ئەهلییەکاندا دەوام بکات
-
-
هەواڵدوای ٨ مانگ هێشتا دیزانێکی نوێ بۆ کۆڕنیشەکەی کەلار دروستنەکراوە
-
-
هەواڵپێشبینی بەرهەمهێنانی ٤ هەزار تەن برنج لەگەرمیان دەکرێت
-
زۆرترین بینراوەکان