دەنگ نێت
دواى ئه‌وه‌ى وەزارەتی شارەوانی هه‌رێم رایگه‌یاند سەرۆکایەتی حکومەت بڕیاری داوە بە تەرخانكردنی 163 پارچە زەوی (200م2) لە سنووری شارەوانی كەلار بۆ ماڵەكانی هەردو بینای لیوا رەشەكە و جەمەلۆنەكە لە قه‌زاكه‌دا، سه‌رۆكى شاره‌وانى كه‌لاریش ده‌ڵێت: به‌شێكى زۆرى رێكاره‌كان ته‌واو بون و لیژنه پێكهێنراوه بۆ تیروپشکی ناوه‌كان.
ئه‌كره‌م ساڵح، سه‌رۆكى شاره‌وانى كه‌لار، له‌مباره‌یه‌وه بۆ رادیۆى ده‌نگ وتى: له‌نێو ئه‌و زه‌ویانه‌ى كه بۆ كەسوكارى زیندانیانى سیاسى ته‌رخان كراوه، ماڵه‌كانى هه‌ردو بیناى لیوا ره‌شه‌كه و جهمهلۆكهنه كه ژماره‌یان 163 خانوه زه‌ویان بۆ ته‌رخان كراوه له سنوره‌دا.
وتیشى: له ئێستادا زۆربه‌ى رێكاره‌كانى ته‌واو بوه و لیژنه‌ش پێكهێنراوه بۆ راكێشانى ناوه‌كان.
جه‌ختى له‌وه‌شكرده‌وه: ئه‌و قهرهبوهى كه ده‌كرێته‌وه حسابى خان‌و كراوه نه‌ك ماڵ، چونكه به‌شێك له هاوڵاتیان باس له‌وه ده‌كه‌ن كه ماڵى واهه‌یه 3 خێزانن 3 پارچه زه‌ویان پێ‌نادرێت ته‌نها 1 پارجه زه‌ویان پێده‌درێت، له‌به‌ر ئه‌وه‌ى یه‌ك خانوه.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵتاوەکو ئێستا سەرۆکێکی نوێ بۆ شارەوانی رزگاریی دیاری نەکراوە
-
-
هەواڵتۆمەتبارانی ۲ روداوی کوشتن لە کەلار دەستگیر نەکراون
-
-
هەواڵبڕیارێکی حکومەت نیگەرانی خاوەن بڕوانامە باڵاکانی لێدەکەوێتەوە
-
-
هەواڵوەبەرهێنانی گەرمیان: لە ٦ مانگدا مۆڵەت بە ١٢ پرۆژەی پیشەسازیی دراوە
-
-
هەواڵدابەشکردنی زەویی ١٨٠ مەتری لە کفری هەڵوەشایەوە
-
زۆرترین بینراوەکان