ده‌نگ نێت
بەڕێوبەری گشتی پەروەردەی گەرمیان دەڵێت: بەدواداچونمان کرد بۆ پرۆسه‌ى دروستکردنی ١٦ قوتابخانە لە شارە جیاوازەکان کە گەرمیانی نەگرتەوە، هۆکارەکەیشی دروستکردنیەتی لەلایەن وەبەرهێنەوە نەک حکومەت.
رۆژی ۲۹/١٠/٢٠٢٢، وەزارەتی پەروەردەى حكومه‌تى هه‌رێم بڵاویکردەوە کە ٩ قوتابخانە و باخچه‌ى ساوایانیان دروست کردوە و به‌ردى بناغه‌ى ٧ـی دیکەیان داناوە، بەڵام هیچ لەو بینایانە بۆ سنوری ئیدارەی گەرمیان تەرخان نەکراون. هه‌ر ئه‌وكاتیش به‌ڕێوبه‌رى په‌روه‌رده‌ى گه‌رمیان به رادیۆی ده‌نگى وت: به‌دواداچون ده‌كه‌ن له هۆكارى بێبه‌شكردنى گه‌رمیان.
دارا ئەحمەد، بەڕێوبەری گشتی پەروەردەی گەرمیان، ئه‌مڕۆ به رادیۆی دەنگی وت: بەدواداچونمان بۆ ئەو بابەتە کرد و پەیوەندیمان بە وەزارەتەوە کرد، بۆمان دەرکەوتوە ئەو قوتابخانانە له‌لایه‌ن وەبەرهێنهرانهوه دروست كراون نه‌ك له‌سه‌ر بودجه‌ى حكومه‌ت.
گرفتی کەمی بینای قوتابخانە لە گەرمیان بە جۆرێکە ناوچه‌كه پێویستی به دروستكردنى ٥٠ قوتابخانەی نوێ و نۆژه‌نكردنه‌وه‌ى ده‌یانى دیكه هه‌یه، ئه‌مساڵیش به كاریگه‌ریی نه‌بونى بینا، ١٧ قوتابخانە ده‌وامیان بوه به سێ ده‌وامى.
- دوایین بابەتەکان
-
وتاردانپێدانانی کۆلێجی پزیشکی
-
-
هەواڵچالاکوانێک: تەواونەکردنی نەخۆشخانە ١٠٠ قەرەوێڵەییەکەی کەلار لەئەستۆی بەرپرسانە
-
-
هەواڵزانکۆی گەرمیان: نابێت هیچ مامۆستایەکی زانکۆ لە ناوەندە ئەهلییەکاندا دەوام بکات
-
-
هەواڵدوای ٨ مانگ هێشتا دیزانێکی نوێ بۆ کۆڕنیشەکەی کەلار دروستنەکراوە
-
-
هەواڵپێشبینی بەرهەمهێنانی ٤ هەزار تەن برنج لەگەرمیان دەکرێت
-
زۆرترین بینراوەکان