دهنگ نێت
فێرخوازانى ناڕازیی زانکۆی گەمیان جەخت لەدرێژەدان بەناڕەزایەتییەکانیان دەکەنەوە، نوێنەرێكیشیان دەڵێت: لەگەڵ بەشێکی زۆری زانکۆکاکان بڕیاری بایکۆتمان داوە.
ناڕهزایەتی فێرخوازانى زانکۆی گەرمیان، هاوشێوەی زانکۆکانی دیکەی وەک: سلێمانی، ههڵهبجه و راپەڕین، بەردەوامی هەیە، کە داواکارییە سهرهكییهکانیان بە یاساییکردنی دەرماڵەکانیان و کەمکردنەوەی کرێی خوێندنی پاراڵێڵە.
دڵشاد عەلی، یهكێك له نوێنەرانی فێرخوازانى ناڕازی له زانکۆی گەرمیان، بە رادیۆی دەنگی وت: لە سبەینی یەکشەمەوە دەست بە بایکۆتکردن دەکەینەوە، تاوەکو دڵنیا دەبینەوە لەزامنکردنی مافەکانمان.
ئەو نوێنەرەی فێرخوازان باس لەوەش دەکات لەگەڵ بەشێکی زانکۆکانی دیکەش رێککەوتون بۆ ئەوەی دەست بە بایکۆتکردن بکەن و نەچنەوە هۆڵەکانی خوێندنەوە.
ئهمهش لهكاتێكدایه رۆژى پێنجشهمهى رابردو فێرخوازانى مانگرتوى زانكۆی گهرمیان باسیان لهوهكرد گوشاریان لهسهره بۆ كۆتاییهێنان به خۆپیشاندان و بایكۆتكردنیان و هێزێكى ئهمنی زۆر بۆ رێگرتن له خۆپیشاندانهكانیان بڵاوكراوهتهوه.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵتاوەکو ئێستا سەرۆکێکی نوێ بۆ شارەوانی رزگاریی دیاری نەکراوە
-
-
هەواڵتۆمەتبارانی ۲ روداوی کوشتن لە کەلار دەستگیر نەکراون
-
-
هەواڵبڕیارێکی حکومەت نیگەرانی خاوەن بڕوانامە باڵاکانی لێدەکەوێتەوە
-
-
هەواڵوەبەرهێنانی گەرمیان: لە ٦ مانگدا مۆڵەت بە ١٢ پرۆژەی پیشەسازیی دراوە
-
-
هەواڵدابەشکردنی زەویی ١٨٠ مەتری لە کفری هەڵوەشایەوە
-
زۆرترین بینراوەکان