دەنگ نێت
دوای ئەوەی فێرخوازانی زانکۆی گەرمیان گردبونەوەیان دەستپێکردە و چەند داواکارییەکیان هەبو لەنێوی دا داشکاندنی زیاتری کرێی خوێندنی پارالێڵ، سەرۆکی زانکۆی گەرمیان دەڵێت: شتی وا نابێت و لێرە ٤٥٪ داشکاندن کراوە.
پرۆژە یاسای دەرماڵە کەلەلایەن فێرحوازانی زاکۆکانەوە داوای بەیاساییکردنی دەکەن، چەند پێشنیازێک لەخۆ دەگرێت، خاڵێکیان زیادکردنی بڕی دەرماڵەیە، خاڵێکی تریشیان زیادکردنی داشکاندنە بۆ خوێندنی پارالێڵ لە ٤٥٪ـەوە بکرێت بە ٥٥٪.
لەبەرامبەر ئەم داوایەدا، د.فەرهاد قادر، سەرۆکی زانکۆی گەرمیان، بۆ رادیۆی دەنگ وتی: شتی وا نابێت، لەبەر ئەوەی لێرە ٤٥٪ داشکاندن کراوە، بەڵام لەعێراقدا ۲٥٪ـە.
وتیشی: لەپاڵ ئەم داشکاندنە ئێمە وەکو زانکۆی گەرمیان کرێی خوێندنمان بۆ هەمو بەشە زانستییەکان کەمکردوەتەوە و بڕێکمان داشکاندوە.
هێمای بۆ ئەوەشکرد؛ داشکاندنەکەی زانکۆ بەگوێرەی بەشەکانە، بەش هەیە ۱۰٪ـە و بەش هەیە ۳۰٪ـە، بەراورد بەزانکۆ ئەهلییەکان زانکۆ حکومییەکان بەتایبەت زانکۆی گەرمیان نیوەی پارەی کرێی خوێندنی زانکۆ ئەهلیەکان وەردەگرێت.
- دوایین بابەتەکان
-
وتاردانپێدانانی کۆلێجی پزیشکی
-
-
هەواڵچالاکوانێک: تەواونەکردنی نەخۆشخانە ١٠٠ قەرەوێڵەییەکەی کەلار لەئەستۆی بەرپرسانە
-
-
هەواڵزانکۆی گەرمیان: نابێت هیچ مامۆستایەکی زانکۆ لە ناوەندە ئەهلییەکاندا دەوام بکات
-
-
هەواڵدوای ٨ مانگ هێشتا دیزانێکی نوێ بۆ کۆڕنیشەکەی کەلار دروستنەکراوە
-
-
هەواڵپێشبینی بەرهەمهێنانی ٤ هەزار تەن برنج لەگەرمیان دەکرێت
-
زۆرترین بینراوەکان