
دەنگ نێت
لەسەر رێگرییکردن لە دەستبەکاربونی بەڕێوبەری فەرمانگەی ئاماری کفری، سزای قایمقامی قەزای کفری (شەماڵ نامیق) دەدرێت.
بەپێی نوسراوێکی ئیدارەی گەرمیان ژمارە (١١/ ١/ ٣٥٠٨) کە لە رێکەوتی (١٦/ ١٠/ ٢٠٢٢) دەرچوە و وێنەی تایبەت دەست رادیۆی دەنگ کەوتوە، سزای سەرنجڕاکێشان (لفت النظر) بۆ شەماڵ نامیق، قایمقامی قەزای کفری دەرچوە.
لە نوسراوەکەدا ئاماژە بەوەدراوە کە پەسەندی بڕیاری لیژنەی لێکۆڵینەوەیان کردوە کە لەسەر سکاڵایەکی (تەها کاوە نەجمەدین) بەرپرسی فەرمانگەی ئاماری کفری پێکهێنراوە لەسەر ئەوەی قایمقامی کفری رێگەی نەداوە بە دەستبەکاربونی لە پۆستەکەی دا بۆ ماوەی (٣٧) رۆژ.
هەر لە نوسراوەکەدا ئاماژە بەوەکراوە کە لیژنەی لێکۆڵینەوە راسپاردەی سزادانی قایمقامی کفری کردوە و راسپاردەکەش لەلایەن سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیانەوە پەسەند کراوە و بەپشت بەستن پێی سزای سەرنجڕاکێشانی بۆ قایمقامی کفری دەرکردوە.
لەچەند مانگی رابردودا کێشەیەک لە دانانی بەرپرسی فەرمانگەی ئاماری کفری هاتەئاراوە، ئەمەش دوای ئەوەی فەرمانی دەستبەکاربون بۆ بەرپرسی نوێی فەرمانگەکە (تەها کاوە) دەرچو، بەڵام قایمقامی قەزاکە رێگری لێکرد دەستبەکاربێت و تا دوای نزیکەی مانگێک رێگەی دەستبەکاربونی پێدا.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵتەندروستی گەرمیان: لیژنەیەکی تایبەتمان بۆ چاودێریی سەنتەرەکانی جوانکاریی و کلینکەکان پێکهێناوە
-
-
یەکەی چاودێریراپۆرتێك لهبارهى خزمهتگوزارییه بنهڕهتییهكان له فهرمانگهكانى گهرمیان
-
-
هەواڵوتەبێژی ئەنجومەنی مامۆستایانی ناڕازیی گەرمیان: پشتگیریی مامۆستایانین و دەستپێشخەریی ناکەین لە ئەنجامدانی بایکۆت
-
-
راپۆرتتوانا خولیای باوباپیرانی زیندو دەکاتەوە
-
-
هەواڵبەڕێوبەرایەتی ئاوی ژێر زەوی گەرمیان: لێدانی بیر کەمیکردوە
-
زۆرترین بینراوەکان