دەنگ نێت
ئیدارەی گەرمیان لەبارەی دامەزراندنی ١٦ کارمەند لە هاتوچۆی گەرمیان بەبێ تیروپشک، دەڵێت: هاتوچۆی گەرمیان هەستاوە بە کارەکان و پەیوەندی بە ئێمەوە نیە.
لەماوەکانی رابردودا و دوای ئاشکراکردنی دۆسیەی دامەزراندنی ١٦ کارمەند بە گرێبەست لە هاتوچۆی گەرمیان لەلایەن رادیۆی دەنگەوە، نیگەرانییەکی زۆر دروست بو لەوەی کارەکە بە ناشەفافانە کراوە و ژمارەیەک کوڕ و برای پلەدارەکانی هاتوچۆش لە نێو لیستی دامەزراوەکان دان.
لەبارەی هەڵوێستی ئەوان لەم دامەزراندنە و نیگەرانییەکان، چۆمان ئەحمەد، بەرپرسی راگەیاندن و پەیوەندیەکانی ئیدارەی گەرمیان، بۆ رادیۆی دەنگ وتی: ئەو ۱٦ کەسەی کەدامەزراون، بەگوێرەی یاساو رێنماییەکان بوە و هاتوچۆ خۆی هەستاوە بەو کارە.
وتیشی: ئیشەکان لەهاتوچۆی گەرمیان، بەڕێوبەرایەتی گشتی هاتوچۆ و وەزارەتی ناوخۆ بەپێی رێنماییەکان کراوە و هیچ پەیوەندی بەئیدارەی گەرمیانەوە نییە.
لەبارەی شێوازی دانانی ئەو کەسانەوە کە بەبێ تیروپشک و بەشێوەیەکی 'ناشەفافانە' کراوە و نیگەرانی لێکەوتوەتەوە، چۆمان ئەحمەد، وتی: نازانم بۆ شێوازی دانانەکە بەتیروپشک بێت یاخود نا، بەڵام ئسوڵی دامەزراندنەکە هەموی پەیوەندی بە رێنماییەکانی وەزارەتی ناوخۆوە هەیە.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵ150 ملیۆن دینار بۆ دروستکردنی پەناگەی سەگی بێلانە لە گەرمیان دیارییکراوە
-
-
هەواڵنەمامگەکەی رزگاریی داخرا و خاوەنەکەی نازانێت بۆ؟
-
-
هەواڵسەنتەرێكی ئۆتیزم بۆ مناڵانی سەرو ١٢ ساڵ لە كەلار دەكرێتەوە
-
-
هەواڵچارەنوسی پارکە خێزانییەکەی کەلار بەنادیاریی ماوەتەوە
-
-
هەواڵپەروەردەی گەرمیان لەسەر دیارییکردنی یەکەم و دوەمی قوتابخانەکان رونکردنەوە دەدات
-
زۆرترین بینراوەکان