ده‌نگ نێت
دواى ئه‌وه‌ى سه‌رۆكى شاره‌وانى ناحیه‌ى رزگارى باسى له‌وه‌كرد به‌هۆى نه‌بونى كاره‌باوه نه‌یان توانیوه خاوه‌ن پیشه‌كان گوازنه‌وه ناوچه‌ى پیشه‌سازى نوێى ناحیه‌كه، وته‌بێژى كاره‌باى گه‌رمیانیش ده‌ڵێت: فیدهرێكى تایبه‌تمان به‌و خاوه‌ن پیشه و كارگه كۆنانه داناوه، به‌ڵام بۆ كارگه نوێیه‌كان ده‌بێت وێستگه‌یه‌كى كاره‌با دابنرێت ئه‌ویش له‌سه‌ر ئه‌ركى خۆیان.
ئه‌رسه‌لان ئه‌حمه‌د، سه‌رۆكى شاره‌وانى ناحیه‌ى رزگارى، له‌مباره‌یه‌وه بۆ رادیۆى ده‌نگ وتى: هه‌ندێك له كارگه‌كان گوازراونه‌ته‌وه بۆ ناوچه‌ى پیشه‌سازى نوێى ناحیه‌كه، به‌ڵام دوكانى پیشه‌وه‌ره‌كان ماون و نه‌گوازراونه‌ته‌وه، هۆكاره‌كه‌شى بۆ نه‌بونى كاره‌با ده‌گه‌ڕێته‌وه كه جارێك نه‌مان بردوه‌ته ئه‌و ناوچه‌یه.
له به‌رامبه‌ردا، ئالان ئه‌ركان، وته‌بێژى كاره‌باى گه‌رمیان، له‌مباره‌یه‌وه به رادیۆى ده‌نگى راگه‌یاند: فیدهرێكمان داناوه كه 5 مێگاوات كاره‌با له خۆ ده‌گرێت، بۆ ئه‌و پیشه‌وه‌ر و خاوه‌ن كارگه كۆنانه‌ن كه له ناوچه‌كه‌دا هه‌یه، به‌ڵام بۆ كارگه نوێیه‌كان كه ژماره‌یان زیاتره له 60 كارگه، پێویستیان به وێستگه‌یه‌كى 33kv كاره‌بایه كه بۆیان دابنرێت، كه به نوسراوى فه‌رمى به‌ڕێوبه‌رایه‌تى گشتى شارهوانیهكانمان ئاگادار كردوه‌ته‌وه.
وتیشى: ئێمه ناتوانین ئه‌و وێستگه‌یان بۆ دابین بكه‌ین، به‌پێى رێنمایى حكومه‌ت ده‌بێت خۆیان دابینى بكه‌ن، چونكه باى زیاتره له 1 ملیۆن دۆلار.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵکۆمپانیایەک لە گەرمیان بۆ کرێکارەکانی: ئەگەر دەنگ بە یەکێتی نەدەن مەیەنەوە سەر کار
-
-
هەواڵنەخۆشخانە خێرخوازییەکەی مناڵان و مناڵبون لە کفری کرایەوە
-
-
هەواڵگواستنهوهی خوێندكاران بۆ كۆلێژهكهى رزگاریی كێشه‌ى تێده‌كه‌وێت
-
-
هەواڵزهوى فه‌رمانبه‌ران كاره‌كانى ماستهرپلانى كهلارى پهكخستوه
-
-
هەواڵلە گەرمیان کۆمپانیایەک پارەی جلوبەرگ لەو کەسانە وەردەگرێت کە نەشتەرگەریی و سیتی سکان ئەنجام دەدەن
-
زۆرترین بینراوەکان