دەنگ نێت
کارمەندێکی پێشوی کۆمپانیای ئۆرانۆس بۆ دانانی پێوەری ئاو لە قەزای کەلار باس لەوەدەکات کۆمپانیاکە موچەی چەندین مانگیانی نەداوە، بەرپرسی ئێستای کۆمپانیاکەش لە کەلار دەڵێت: من بەرپرس نیم لەو بابەتە.
لە قەزای کەلار کۆکردنەوەی کرێی ئاو لە لایەن کۆمپانیای ئۆرانۆسەوە دەکرێت، بەڵام کارمەندێکی پێشوی کۆمپانیاکە باس لەوە دەکات کە کۆمپانیاکە زیاتر لە موچەی ساڵێکی کارمەندەکانی لایە و تاوەکو ئیستا پێیانی نەداوەتەوە.
ئاسۆ محەمەد، کارمەندی پێشوی کۆمپانیای ئۆرانۆس لە کەلار، بۆ دانانی پێوەری ئاو، بە رادیۆی دەنگی وت: چەندین موچەمان فەوتاوە تاوەکو ئێستا پێمان نەدراوە، ئەگەرچی سکاڵامان لە دادگا کردوە، بەڵام بەرپرسی کۆمپانیاکە لێیپێچینەوەی لەگەڵ نەکراوە.
لەبەرامبەردا، سینان محەمەد، بەرپرسی زۆنی کەلاری کۆمپانیای ئۆرانۆس لە کەلار، بە رادیۆی دەنگی وت: ئاگاداری ئەوەین کە ئەو گرفتە هەیە و چارەسەر نەکراوە، بەڵام لە پێش من ئەو کارە کراوە و ئێستا من هیچ دەسەڵاتێکم تێیدا نیە.
ئەوەشی خستەڕو؛ بۆ ئەو بابەتە ئەبێت سەروتری خۆیان کێشەکە چارەسەر بکات و بەڵێنی ئەوەشی داوە کە موچەکانیان نەفەوتێت.
- دوایین بابەتەکان
-
وتاردانپێدانانی کۆلێجی پزیشکی
-
-
هەواڵچالاکوانێک: تەواونەکردنی نەخۆشخانە ١٠٠ قەرەوێڵەییەکەی کەلار لەئەستۆی بەرپرسانە
-
-
هەواڵزانکۆی گەرمیان: نابێت هیچ مامۆستایەکی زانکۆ لە ناوەندە ئەهلییەکاندا دەوام بکات
-
-
هەواڵدوای ٨ مانگ هێشتا دیزانێکی نوێ بۆ کۆڕنیشەکەی کەلار دروستنەکراوە
-
-
هەواڵپێشبینی بەرهەمهێنانی ٤ هەزار تەن برنج لەگەرمیان دەکرێت
-
زۆرترین بینراوەکان