دەنگ نێت
دوای دو رۆژ لە بڕیارێكى قایمقامیه‌تى قه‌زاى كه‌لار و لایه‌نه په‌یوه‌ندیاره‌كان بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ى كرێى گواستنه‌وه هێڵه‌كانى ناوشارى كه‌لار، به‌ڵام شۆفێرانى ئه‌و هێڵانه پێوه‌ى پابه‌ند نه‌بون.
دواى ئه‌وەی له پێرێ قایمقامیه‌تى قه‌زاى كه‌لار بڵاویکردەوە کە لەگەڵ لایه‌نە په‌یوه‌ندیداره‌كان بڕیاریاندا به كه‌مكردنه‌وه‌ى كرێى گواستنه‌وه هێڵه‌كانى ناو شارى كه‌لار له 750 دیناره‌وه بۆ 500 دینار، به‌ڵام به‌پێى وته‌ى هاوڵاتیان تاوه‌كو ئیستا ئه‌و نرخه كه‌م نه‌كراوه‌ته‌وه.
چەند هاوڵاتییەک بە رادیۆی دەنگیان وت: تاوه‌كو ئێستا كرێى گواستنه‌وه‌ى هێڵه‌كان كه‌م نه‌كراوه‌ته‌وه بۆ 500 دینار.
جه‌ختیان لهوهكردوه: شۆفێران باسیان لهوهكردوه پێوه‌ى پابه‌ند نابن، چونكه نرخى به‌نزین و پێداویستى ئۆتۆمبێل گرانه.
رادیۆى ده‌نگ بۆ وه‌رگرتنى زانیاری زیاتر په‌یوه‌ندى به هه‌ریه‌كه له شه‌هاب ئه‌حمه‌د، قایمقامى قه‌زاى كه‌لار و ئیدریس مسته‌فا، به‌رێوبه‌رى گواستنه‌وه‌ى گه‌رمیانه‌وه كرد، به‌ڵام په‌یوه‌ندیه‌كانیان بێوه‌ڵام بو.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵ150 ملیۆن دینار بۆ دروستکردنی پەناگەی سەگی بێلانە لە گەرمیان دیارییکراوە
-
-
هەواڵنەمامگەکەی رزگاریی داخرا و خاوەنەکەی نازانێت بۆ؟
-
-
هەواڵسەنتەرێكی ئۆتیزم بۆ مناڵانی سەرو ١٢ ساڵ لە كەلار دەكرێتەوە
-
-
هەواڵچارەنوسی پارکە خێزانییەکەی کەلار بەنادیاریی ماوەتەوە
-
-
هەواڵپەروەردەی گەرمیان لەسەر دیارییکردنی یەکەم و دوەمی قوتابخانەکان رونکردنەوە دەدات
-
زۆرترین بینراوەکان