دەنگ نێت
كاره‌باى گه‌رمیان ئاشکرای دەکات ئاماده‌كارى كراوه بۆ جێبه‌جێكردنى سیسته‌مى پریپه‌ید بۆ کارەبای نیشتمانی و سه‌ره‌تاش له گوندە نیشتەجێبونەکان (سیتیه‌كان)ـەوە ده‌ستپێده‌كات.
ئالان ئه‌ركان، وته‌بێژى بەڕێوبەرایەتی گشتی كاره‌باى گه‌رمیان له‌مباره‌یه‌وه بۆ رادیۆى ده‌نگ وتى: سیسته‌مى پریپه‌یدى وه‌زاره‌تى كاره‌با كه به‌شێوه‌ى كارت كاره‌با ده‌درێت به هاوڵاتیان، سه‌ره‌تا له پارێزگاى هه‌ولێر و دهۆك چوە بوارى جێبه‌جێكردنه‌وه و ئێستاش له پارێزگاى سلێمانى كارى پێده‌كرێت.
وتیشى: له سنورى گه‌رمیانیش ئاماده‌كارى بۆ كراوه و سه‌ره‌تا له گوندەکانی نیشتەجێبون (سیتیه‌كان)ـەوە ده‌ستپێده‌كات و كارى له‌سه‌ر ده‌كرێت، له ئاینده‌یه‌كى نزیكدا له هەمو گه‌رمیان ده‌ست به جێبه‌جێكردنى ئه‌و سیسته‌مه ده‌كرێت.
سیستەمی پریپەید (کارت) بەشێوەیەک کاردەکات کە هاوڵاتی بەپێچەوانەی ئێستاوە کە دوای بەکارهێنان پارە دەدات، دەبێت پێش بەکارهێنان کارتی پریپەید بکڕێت و بەگوێرەی گوژمەی کارتەکە کارەبای پێدەدرێت.
- دوایین بابەتەکان
-
وتاردانپێدانانی کۆلێجی پزیشکی
-
-
هەواڵچالاکوانێک: تەواونەکردنی نەخۆشخانە ١٠٠ قەرەوێڵەییەکەی کەلار لەئەستۆی بەرپرسانە
-
-
هەواڵزانکۆی گەرمیان: نابێت هیچ مامۆستایەکی زانکۆ لە ناوەندە ئەهلییەکاندا دەوام بکات
-
-
هەواڵدوای ٨ مانگ هێشتا دیزانێکی نوێ بۆ کۆڕنیشەکەی کەلار دروستنەکراوە
-
-
هەواڵپێشبینی بەرهەمهێنانی ٤ هەزار تەن برنج لەگەرمیان دەکرێت
-
زۆرترین بینراوەکان