دەنگ نێت
بۆماوه‌ى 2 مانگه كۆمپانیاى ئاماده‌كردنى خواردن بۆ نه‌خۆشخانه حكومیه‌كانى گه‌رمیان ده‌ستى له كاره‌كانى هه‌ڵگرتوه به‌هۆى خه‌رج نه‌كردنى پاره بۆیان، به‌پێى زانیارییه‌كانى رادیۆى ده‌نگیش تاوه‌كو ئێستا ئه‌و كێشه‌یه چاره‌سه‌ر نه‌كراوه.
به‌پێى ئه‌و زانیارییانه‌ى كه رادیۆی دەنگ له چه‌ند كارمه‌ندێكى نێو نه‌خۆخشانه حكومییەکانەوە وه‌ریگرتوه، تاوه‌كو ئێستا كێشه‌ى نه‌بونی خواردن له نێو نه‌خۆشخانه‌كان چاره‌سه‌ر نه‌كراوه كه بۆ ماوه‌ى 2 مانگه كۆمپانیای ئاماده‌كردنى خواردن ده‌ستى له كاره‌كه‌ى هه‌ڵگرتوه به‌هۆى خه‌رج نه‌كردنى پاره بۆیان.
ئه‌مه له كاتێكدایه، له ماوه‌كانى رابردو دا به‌ڕێوبه‌رى گشتى ته‌ندروستى گه‌رمیان جه‌ختى لهوهكردوه: كه بڕی زیاتر کە 1 ملیار و 800 ملیۆن دینار چه‌كى ئاماده‌كراویان هه‌یه، به‌ڵام بۆیان خه‌رج نه‌كراوه له بانك.
له‌باره‌ى ئه‌وه‌ى تا چه‌ند رێكار گیراوه‌ته‌به‌ر بۆ چاره‌سه‌ركردنى ئه‌م كێشه‌یه، رادیۆى ده‌نگ په‌یوه‌ندى به به‌ڕێوبه‌رى گشتى ته‌ندروستى گه‌رمیان، د.سیروان محهمهدهوهكرد، ناوبراو په‌یوه‌ندیه‌كه‌ى بێوه‌ڵام بو.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵتاوەکو ئێستا سەرۆکێکی نوێ بۆ شارەوانی رزگاریی دیاری نەکراوە
-
-
هەواڵتۆمەتبارانی ۲ روداوی کوشتن لە کەلار دەستگیر نەکراون
-
-
هەواڵبڕیارێکی حکومەت نیگەرانی خاوەن بڕوانامە باڵاکانی لێدەکەوێتەوە
-
-
هەواڵوەبەرهێنانی گەرمیان: لە ٦ مانگدا مۆڵەت بە ١٢ پرۆژەی پیشەسازیی دراوە
-
-
هەواڵدابەشکردنی زەویی ١٨٠ مەتری لە کفری هەڵوەشایەوە
-
زۆرترین بینراوەکان