دەنگ نێت
بەشێک لە خاوەن باخەکان لەسەر رێگای گوندی سەید خەلیل لە کەلار دەڵێن لیژنەی ئەمنی چاڵ و تاسە و ساتری زۆری لەسەر رێگاکە کردوە، قائیمقامی کەلاریش دەڵێت: لەبەر کاروباری ئەمنی خۆیانە.
ژمارەیەک لە خاوەن باخەکانی سەر رێگای گوندی سەید خەلیل لە کەلار، پەیوەندیان بە رادیۆی دەنگەوە کرد و رەخنەیان لە خراپی رێگاکەیان و دروستکردنی چاڵ و تاسە و ساتر دەگرت کە بە وتەی خۆیان لەلایەن لیژنەی ئەمنیەوە لەسەر رێگاکە دروست کراوە.
لایخۆشیەوە، شەهاب ئەحمەد، قائیمقامی قەزای کەلار، بۆ رادیۆی دەنگ وتی: دانانی ئەو بەربەستانە بۆ کاروباری ئەمنی لیژنەکەیە.
رونیشیکردەوە: ئەو هەنگاوە بۆ ئەوەیە ئۆتۆمبێل کاتێک دەگاتە لای بازگەی لیژنەی ئەمنی، خاوی بکاتەوە.
سەبارەت بە هاتوچۆی بارهەڵگر لەو رێگەیەوە، قائیمقامی قەزای کەلار دەڵێت؛ تەنها ئەو بارهەڵگرانە دەبێت بڕۆن کە بۆ گوندەکانی سەر ئەو رێگایە دەڕۆن، ئەویش دوای پرسیارکردن لێیان.
- دوایین بابەتەکان
-
وتاردانپێدانانی کۆلێجی پزیشکی
-
-
هەواڵچالاکوانێک: تەواونەکردنی نەخۆشخانە ١٠٠ قەرەوێڵەییەکەی کەلار لەئەستۆی بەرپرسانە
-
-
هەواڵزانکۆی گەرمیان: نابێت هیچ مامۆستایەکی زانکۆ لە ناوەندە ئەهلییەکاندا دەوام بکات
-
-
هەواڵدوای ٨ مانگ هێشتا دیزانێکی نوێ بۆ کۆڕنیشەکەی کەلار دروستنەکراوە
-
-
هەواڵپێشبینی بەرهەمهێنانی ٤ هەزار تەن برنج لەگەرمیان دەکرێت
-
زۆرترین بینراوەکان