دەنگ نێت
وەزارەتی پەروەردەى حكومهتى ههرێم لهكۆى 9 قوتابخانە و باخچهى ساوایان و دانانى بهردى بناغهى 7 قوتابخانەی دیکە، هیچی بۆ سنوری ئیدارەی گەرمیان تەرخان نەکردوە.
وهزارهتى پهروهرده له راگهیهنراوێكدا، ئاشکرای کردوە: لەچەند هەفتەی داهاتودا ژمارەیەک باڵەخانەی نوێی پەروەردەیی دەکەونە بواری خزمەت و بەردی بناغەی چەند پڕۆژەیەکی نوێش لەپارێزگاکانی هەرێمی کوردستان دادەنرێت، لەوانە: لە پارێزگای هەولێر چوار قوتابخانە و یەک باخچەی منداڵانی نوێ تەواوبون و دو قوتابخانەی دیکەی لەکۆتاییەکانی قۆناغی کارکردنن و تەواو دەبن.
هەروەک دەشڵێت: لە پارێزگای سلێمانی یەک قوتابخانە و باخچەیەکی منداڵان تەواو بون و لە پارێزگای دهۆک بەردی بناغەی دو قوتابخانە دادەندرێت و لە پارێزگای هەڵەبجە بەردی بناغەی یەک قوتابخانە دادەندرێت.
ئاماژەی بەوەشداوە لە پارێزگای هەولێر بەردی بناغەی حەوت قوتابخانەی نوێ دادەنرێت.
ئەمەش لەکاتێکدایە ئیدارەی گەرمیان کێشەیەکی زۆری لە نەبون و خراپی بینای قوتابخانە دا هەیە و بەوهۆیەوە ژمارەیەک قوتابخانە کراون بە سێ دەوامی.
هاوکات بەپێی راپۆرتێکی یەکەی چاودێری حکومەتی خۆجێی گەرمیان، 70 بینای سنورەکە پێویستیان بە نۆژەنکردنەوە هەیە و هەندێک لەوانە مەترسی روخانیان لێ دەکرێت.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵگومان دەکرێت بەشە غازی گەرمیان رەوانەی ناوچەکانی دیکە بکرێت
-
-
هەواڵلیژنەیەک لەسەر پرۆژە نیشتەجێبونەکانی گەرمیان پێکدەهێنرێت
-
-
هەواڵقوتابخانەیەک لە کەلار بانگەشە بۆ پرۆژەیەکی وەبەرهێنان دەکات
-
-
هەواڵنزیکەی 400 فەرمانبەری کفری کێشەیان هەیە لە وەرگرتنی زەوی
-
-
پرۆژەفەرمانبەران و سهرۆكى شارهوانى كهلار ههنگاوهكانى دابهشكردنى زهوی تاوتوێدەکەن
-
زۆرترین بینراوەکان