دەنگ نێت
نزیکەی هەفتەیەکە هەڵمەتی دەست بەسەرداگرتنی چەکی بێمۆڵەت دەستی پێکردوە و بەرپرسی لیژنەی دەست بەسەرداگرتنی چەکی بێمۆڵەت لە ئیدارەی گەرمیان دەڵێت: تائێستا دەستمان بەسەر هیچ چەکێکی بێمۆڵەتدا نەگرتوە.
لە هەفتەی چەک داماڵیندا، لە ئیدارەی گەرمیان هەڵمەتی دەستبەسەرداگرتنی چەکی بێمۆڵەت لە ۲٤ـی مانگەوە دەستیپێکرد و بڕیارە سبەینێ کۆتایی بێت.
عەقید: حسێن شێرزاد، بەرێوبەری کاروباری ناوخۆ لەئیدارەی گەرمیان و سەرۆکی لیژنەی چەک داماڵینی گەرمیان، بۆ رادیۆی دەنگ وتی: هەڵمەتەکە زۆر باش رۆشتوە، بەڵام تائێستا دەستمان بەسەر هیچ چەکێکی بێمۆڵەتدا نەگرتوە.
ئەم هەڵمەتەی دەستبەسەرداگرتنی چەکی بێمۆڵەت لەسەر فەرمانی وەزارەتی ناوخۆ دەستیپێکردوە و هەتا ٣٠ـی ئەم مانگە بەردەوام دەبێت، هەرچەندە کات و شوێنی دانانی مەفرەزەکان گۆڕاوە، بەڵام بەوتەی عەقید: حسێن شێرزاد، تا رۆژی پێجشەمە دەستیان بەسەر هیچ جۆرە چەکێکی بێ مۆڵەتدا نەگرتوە.
هۆکاری دەست بەسەردانەگرتی چەکی بێمۆڵەتیشی گەڕاندەوە بۆ ئەوەی کە بەس بازگەی کاتیان داناوە و نەڕۆشتونەتە سەر ماڵان.
- دوایین بابەتەکان
-
وتاردانپێدانانی کۆلێجی پزیشکی
-
-
هەواڵچالاکوانێک: تەواونەکردنی نەخۆشخانە ١٠٠ قەرەوێڵەییەکەی کەلار لەئەستۆی بەرپرسانە
-
-
هەواڵزانکۆی گەرمیان: نابێت هیچ مامۆستایەکی زانکۆ لە ناوەندە ئەهلییەکاندا دەوام بکات
-
-
هەواڵدوای ٨ مانگ هێشتا دیزانێکی نوێ بۆ کۆڕنیشەکەی کەلار دروستنەکراوە
-
-
هەواڵپێشبینی بەرهەمهێنانی ٤ هەزار تەن برنج لەگەرمیان دەکرێت
-
زۆرترین بینراوەکان