دەنگ نێت
شۆفێرانى هێله‌كانى گواستنه‌وه‌ى ناوخۆى كه‌لار ده‌ڵێن: به‌شێك له مامۆستایان پاسیان هه‌یه و كارده‌كه‌ن، به‌مه‌ش بارگرانى بۆ ئێمه دروست كردوه، چونكه كاریگه‌رى كردوه‌ته سه‌ر كاره‌كه‌مان.
ئومێد حه‌مید، شۆفێر له هێلى گواستنه‌وه‌ى سەرکەوتن- گۆران له قه‌زاى كه‌لار بۆ رادیۆى ده‌نگ، وتى: هه‌ندێك مامۆستا هاتون پاسیان پێیه و كارده‌كه‌ن، له كاتێكدا موچه‌یان هه‌یه و هاوكات به‌ڕێوبه‌رى قوتابخانهشن، ته‌نانه‌ت مامۆستایانى لادێكانیش خۆیان ده‌یان به‌ن، ئه‌مه‌ش بارگرانى بۆ ئێمه دروست كردوه، چونكه كاریگه‌رى كردوه‌ته سه‌ر كاره‌كه‌مان و نهفهرهكانى ئێمه ده‌به‌ن.
وتیشى: ژماره‌یان نزیكه‌ى 20 مامۆستا ده‌بێت.
رادیۆى ده‌نگ بۆ وه‌رگرتنى زانیارى زیاتر په‌یوه‌ندى به ئیدریس مسته‌فا، به‌ڕێوبه‌رى به‌ڕێوبه‌رایه‌تى گواستنه‌وه‌ى گه‌رمیانه‌وه كرد، بەڵام ناوبراو په‌یوه‌ندیه‌كه‌ى بێوه‌ڵام بو.
- دوایین بابەتەکان
-
وتاردانپێدانانی کۆلێجی پزیشکی
-
-
هەواڵچالاکوانێک: تەواونەکردنی نەخۆشخانە ١٠٠ قەرەوێڵەییەکەی کەلار لەئەستۆی بەرپرسانە
-
-
هەواڵزانکۆی گەرمیان: نابێت هیچ مامۆستایەکی زانکۆ لە ناوەندە ئەهلییەکاندا دەوام بکات
-
-
هەواڵدوای ٨ مانگ هێشتا دیزانێکی نوێ بۆ کۆڕنیشەکەی کەلار دروستنەکراوە
-
-
هەواڵپێشبینی بەرهەمهێنانی ٤ هەزار تەن برنج لەگەرمیان دەکرێت
-
زۆرترین بینراوەکان