دەنگ نێت
وته‌بێژى مه‌ڵبه‌ندى گه‌رمیانى یه‌كێتى ده‌ڵێت: هیچ به‌رنامه‌یه‌ك نیه له ئێستادا بۆ ئاڵوگۆڕكردنى پشك و پۆستەکان له نێوان یه‌كێتى و بزوتنه‌وه‌ى گۆڕاندا، به‌ڵكو چاوه‌ڕوانى ده‌رئه‌نجامى كۆبونه‌وه و دانوستانهكانین له ئاستى باڵادا.
ئه‌كره‌م ساڵح، وته‌بێژى مه‌ڵبه‌ندى ١١ـی رێكخستنى گه‌رمیانى یه‌كێتى نیشتمانی، بۆ رادیۆى ده‌نگ وتى: هیچ به‌رنامه‌یه‌ك نیه له ئێستادا و هیچ دانیشتنێك‌مان نه‌كردوه سه‌باره‌ت به پشك و پشككارى و به‌ركه‌وته‌ى گۆڕان و یه‌كێتى بۆ ئاڵوگۆڕكردنى پۆسته‌كان له ئاستى حكومه‌تى خۆجێى گه‌رمیاندا.
وتیشى: ئه‌وه‌ى زانیاریم هه‌بێت هه‌ردولا پابه‌ند و وابه‌سته‌ى بڕیار و راسپارده‌كانى لیژنه‌ى باڵای یه‌كێتى و گۆڕانین له سه‌ر ئاستى پارێزگاى سلێمانى له‌سه‌ر پشكه‌كان.
جه‌ختى له‌وه‌شكرده‌وه: بۆیه ئێمه چاوه‌ڕوانى ده‌رئه‌نجامى كۆبونه‌وه و دانوستانه‌كانى یه‌كێتى و بزوتنه‌وه‌ى گۆڕانین له ئاستى باڵا.
لەگەرمیان یەکێتی و گۆڕان لە ساڵی ٢٠١٤ـەوە رێککەوتنیان کرد بۆ دابەشکردنی پۆستە ئیدارییەکانی سنورەکە، لەو چوارچێوەیەدا پۆستی جێگری سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان و قایمقامیەت و ٣ بەڕێوبەری گشتی و بەڕێوبەرێک و ٢ بەڕێوبەری ناحیە.
- دوایین بابەتەکان
-
راپۆرتروباری سیروان خەونێکی دیکەی لەگەڵ خۆیدا برد
-
-
هەواڵکێشەی غاز بۆ تازە هاوسەران و ئەو پیاوانەی ٢ هاوسەریان هەیە دروستدەبێت
-
-
هەواڵشارەوانی رزگاریی: هەڵمەتێكی لابردنی خانی ئاژەڵانمان دەستپێكردوە
-
-
هەواڵداخستنی کارگەیەکی سەهۆڵی بارگرانی بۆ خەڵکی کفری دروستکردوە
-
-
راپۆرتیەکەی چارەسەری ئاوەڕۆ؛ حکومەت و کۆمپانیا لە گەرمیان پێشێلی یاسا دەکەن
-
زۆرترین بینراوەکان