دەنگ نێت
لە میانی کۆبونەوەی لەگەڵ گروپێک رۆژنامەنوس، کونسوڵی گشتی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا لە هەولێر دەڵێت: برەودان بە دیموکراسی و مافەکانی مرۆڤ و ئازادی راگەیاندن لە کارە هەرە لە پێشەکانی کونسوڵخانەی ئەوانە.
لەو کۆبونەوەیەدا کە بەڕێوبەری رادیۆی دەنگیش ئامادەی بو، ئێرڤن هیکس، وتی: کونسوڵخانەی گشتی ئەمەریکا لە هەرێمی کوردستانی عێراقدا نیگەرانە لە دەستگیرکردن و راگرتنی ڕۆژنامەنوسان بەتۆمەتێک کە پەیوەستە بەکاری رۆژنامەنوسیانەوە، نیگەرانیەکانمان سەبارەت بەو هەواڵانەشە کە باس لە دەستگیرکردنی رۆژنامەنوسان بەبێ هۆ و بەبێ دادگاییکردنی دادپەروەرانەو هەروەها پەلاماردان و هەڕەشە و یانیش پشکنینی ئامێرە ئەلیکترۆنیەکانیان بە بێ هەبوونی فەرمان دەکەن.
وتیشی: بەهەمان رادە نیگەرانی ئەوەشین کە هەندێک رۆژنامەنوس و کەناڵی راگەیاندنی دیاریکراو، بەتایبەتیش ژنان و ئەوانەی سەر بەو کۆمەڵگایانەن کە بەپێی پێویست نوێنەرایەتی نەکراون، رێگەیان پێنادریت بەشداری کۆنگرەی ڕۆژنامەنوسی رەسمی بکەن و یانیش زانیاری یاسایی دژیەکیان پێدەدرێت کە ئاستەنگ دەخاتە بەردەم پرۆسەی خۆ تۆمارکردنیان.
چاوەڕوانی خۆیشیانی بۆ حکومەتی هەرێمی کوردستان پیشاندا بە "جێبەجێکردنی یاسای بەدەستهێانی زانیاری بۆ هاندانی بەرپرسیارێتی و بەهێزکردنی توانای ڕۆژنامەنوسان بۆ بەدەستهێانی زانیاری لە وەزارەتەکانەوە".

- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵکۆمپانیایەک لە گەرمیان بۆ کرێکارەکانی: ئەگەر دەنگ بە یەکێتی نەدەن مەیەنەوە سەر کار
-
-
هەواڵنەخۆشخانە خێرخوازییەکەی مناڵان و مناڵبون لە کفری کرایەوە
-
-
هەواڵگواستنهوهی خوێندكاران بۆ كۆلێژهكهى رزگاریی كێشهى تێدهكهوێت
-
-
هەواڵزهوى فهرمانبهران كارهكانى ماستهرپلانى كهلارى پهكخستوه
-
-
هەواڵلە گەرمیان کۆمپانیایەک پارەی جلوبەرگ لەو کەسانە وەردەگرێت کە نەشتەرگەریی و سیتی سکان ئەنجام دەدەن
-
زۆرترین بینراوەکان