دەنگ نێت
كۆمپانیاى جێبه‌جێكارى پرۆژه‌ى نیشته‌جێبونى ده‌روازه‌ى كفرى بۆ هه‌ر یه‌كه‌یه‌كى ١٨٠مەتری، داشكاندنى كردوه به برى ٤ هەزار دۆلار، به‌ڕێوبه‌رى وه‌به‌رهێنانى گه‌رمیانیش هۆكاره‌كه ده‌گه‌ڕێنێته‌وه بۆ نه‌بونى خواست له‌سه‌ر پرۆژه‌كه له‌لایه‌ن هاوڵاتیانه‌وه.
كۆمپانیاى خاكى عه‌فرین كه جێبه‌جێكارى پرۆژه‌ى نیشته‌جێبونى ده‌روازه‌ى كفریه، رایگه‌یاندوه: هاوڵاتیان ده‌توانن ببن به خاوه‌نى یه‌كه‌یه‌كى ١٨٠ مه‌ترى به ٤٥ هەزار و ٨٠٠ دۆلار (٤٥٨ گەڵا)، به جۆرێك بڕی ٤ هه‌زار دۆلارى بۆ هەر یەکەیەک له پرۆژه‌كه داشكاندوه وه‌ك ئۆفه‌رێك، هاوكات به پێشه‌كى ٥ هه‌زار دۆلار و مانگانه‌ش به قیستى ٣٠٠ دۆلار.
ده‌شڵێت: ئەم ئۆفەرە تەنها لەزۆنی ١ بەردەست دەبێت لە زۆنی ٢ و ٣ نرخەکەی دەبێتە (٥١٠ گەڵا).
هونه‌ر مه‌حمود، به‌ڕێوبه‌رى گشتى وه‌به‌رهێنانى گه‌رمیان، له‌مباره‌یه‌وه بۆ رادیۆى ده‌نگ وتى: هۆكاری داشکاندنەکە نه‌بونى خواسته له‌سه‌ر پرۆژه‌كه له‌لایه‌ن هاوڵاتیانه‌وه، بۆیه كۆمپانیاش به ناچارى داشكاندنى كردوه بۆ ماوه‌یه‌كى كاتى له پرۆژه‌كه‌دا به بڕى ٤ هه‌زار دۆلار.
وتیشى: تاوه‌كو ئێستا رێژه‌یه‌كى كه‌مى هاوڵاتیان فۆرمی پرۆژەکەیان وه‌رگرتوه.
پرۆژه‌ى یه‌كه‌ى نیشته‌جێبونى ده‌روازه‌ى كفرى، خۆى له هەزار یه‌كه‌ى نیشته‌جێبون ده‌بینێته‌وه و له قۆناغی ده‌ست بهكاربوندایه.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵبۆچی بانزینی ۷٥۰ دیناری لە کەلار دابەش ناکرێت بەسەر چەند بەنزینخانەیەکدا؟
-
-
هەواڵتاوەکو ئێستا سەرۆکێکی نوێ بۆ شارەوانی رزگاریی دیاری نەکراوە
-
-
هەواڵتۆمەتبارانی ۲ روداوی کوشتن لە کەلار دەستگیر نەکراون
-
-
هەواڵبڕیارێکی حکومەت نیگەرانی خاوەن بڕوانامە باڵاکانی لێدەکەوێتەوە
-
-
هەواڵوەبەرهێنانی گەرمیان: لە ٦ مانگدا مۆڵەت بە ١٢ پرۆژەی پیشەسازیی دراوە
-
زۆرترین بینراوەکان