دەنگ نێت
پاش دومانگ لە تیرۆرکردنی م. شەماڵ، نوسەر و فەرمانبەر و کادیری تەڤگەری ئازادی لە قەزای کفری، ئاسایشی قەزاکە ئاشکرای دەکات برایەکی تۆمەتباری سەرەکی روداوەکە دەستگیرکراوە.
هیوا عەلی، بەڕێوبەری ئاسایشی کفری، بە رادیۆی دەنگی وت: پاش گۆڕانکارییکردن لە کەیسی کوشتنی (سهێل خورشید) ناسراو بە (م. شەماڵ) بە گۆڕینی ماددە یاساییەکەی لە ٤۰٦ـی یاسای سزادانەوە بۆ ماددەی ٢ـی یاسای بەرەنگاربونەوەی تیرۆر، لێکۆڵینەوە لە روداوەکە بەردەوامە.
وتیشی: لە ئێستادا برایەکی تۆمەتباری سەرەکی روداوەکە (بکوژەکە) دەستگیر کراوە، کە گومان دەکرێت لەکاتی ئەو کردەیەدا هاوکاری براکەی کردبێت بە چاودێرییکردن لەرێگەی ئۆتۆمبیلەکەیەوە.
ئەوەشی خستەڕو: فەرمانی گرتن بۆ ژمارەیەک کەسی دیکە دەرکراوە کە یەکێک لەوانە برایەکی دیکەیانە.
وتیشی: ئەو کەسەی تۆمەتبارە بە کوشتنی م. شەماڵ دانشتوی پارێزگای کەرکوکە.
نیوەڕۆی رۆژی ٢٨ـی ئابی ٢٠٢٢، سوهێل خورشید عەزیز، لەدایکبوی ١٩٦٠ و فەرمانبەر لە کشتوکاڵی کفری، کە هاوکات کادیری تەڤگەری ئازادی نزیک لە پەکەکە بو و نوسەر و لێکۆڵەری بواری مێژو و جوگرافیای گەرمیان و کەرکوک بو، لەبەردەم ماڵەکەی خۆی لە کفری بە دەستڕێژی گولە کوژرا.
دو رۆژ لەو روداوە رادیۆی دەنگ لە بەدواداچونێک دا ئاشکرای کرد، تیرۆرکەر و تەقەری روداوەکە ناوی (یڵدرم)ـەو کادیری بەرەی تورکمانیە، دوای ئەنجامدانی تاوانەکە و گەڕانەوەی لە کفرییەوە بۆ کەرکوک، ئۆتۆمبيلەکەی لە داقوق جێهێشتوە و دەستی بەسەردا گیراوە، بەڵام بەپێی زانیارییەکان خۆی لە رێگەی فرۆکەخانەی هەولێرەوە بەرەو تورکیا هەڵهاتوە.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵکۆمپانیایەک لە گەرمیان بۆ کرێکارەکانی: ئەگەر دەنگ بە یەکێتی نەدەن مەیەنەوە سەر کار
-
-
هەواڵنەخۆشخانە خێرخوازییەکەی مناڵان و مناڵبون لە کفری کرایەوە
-
-
هەواڵگواستنهوهی خوێندكاران بۆ كۆلێژهكهى رزگاریی كێشهى تێدهكهوێت
-
-
هەواڵزهوى فهرمانبهران كارهكانى ماستهرپلانى كهلارى پهكخستوه
-
-
هەواڵلە گەرمیان کۆمپانیایەک پارەی جلوبەرگ لەو کەسانە وەردەگرێت کە نەشتەرگەریی و سیتی سکان ئەنجام دەدەن
-
زۆرترین بینراوەکان