دەنگ نێت
وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار هه‌رێم رایگه‌یاند سەرۆکایەتی حکومەت بڕیاری داوە بە تەرخانكردنی 163 پارچە زەوی (200م2) لە سنووری شارەوانی كەلار بۆ ماڵەكانی هەردو بینای لیوا رەشەكە و جەمەلۆنەكە لە قه‌زاكه‌دا، سه‌رۆكى شاره‌وانى كه‌لاریش ده‌ڵێت: تاوه‌كو ئێستا هیچ نوسراوێكى فه‌رمیمان له‌و باره‌یه‌وه به‌ده‌ست نه‌گه‌یشتوه.
ئه‌كره‌م ساڵه‌ح، سه‌رۆكى شاره‌وانى كه‌لار، بۆ رادیۆى ده‌نگ وتى: له ماوه‌ى 3 ساڵى رابردو هه‌مو رێكاره هونه‌رى و ئیدارییه‌كانمان ته‌واوكردوه بۆ قه‌ره‌بو كردنه‌وه‌ى ئه‌و ماڵانه، به‌ڵام به‌هۆى نه‌بونى ده‌سه‌ڵات هێنده دواكه‌وت، چونكه ده‌سه‌ڵاته‌كانى لاى ئێمه نه‌بو وه‌ك سه‌رۆكى شاره‌وانى كه‌لار.
هەفتەی رابردو وەزارەتی شارەوانی بڵاویکردەوە کە سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران رەزامەندی لەسەر قەرەبوکردنەوەی ئەو هاوڵاتییانە داوە و هەر ماڵە و پارچە زەوییەکی 200 مەتری پێدەدرێت.
لەبەرامبەردا سەرۆکی شارەوانی کەلار، وتی: تاوه‌كو ئێستا هیچ نوسراوێكى فه‌رمى له‌وباره‌یه‌وه به ده‌ستمان نه‌گه‌شتوه، هه‌ر كه نوسراوه‌كه گه‌یشت ده‌ست به ته‌واوكردنى رێكاره‌كان دكه‌ین زه‌وى به‌سه‌ر ئه‌و 163 ماڵه‌دا دابه‌ش ده‌كه‌ین.
سه‌باره‌ت به‌و زه‌ویانه‌ى كه ده‌درێت به‌و هاوڵاتیانه ده‌كه‌وێتە كوێى قه‌زاكه‌وه، سه‌رۆكى شاره‌وانى كه‌لار باسى له‌وه‌كرد: زه‌وییه‌كان ده‌كه‌وێته سه‌ر جاده‌ى حه‌ولى قه‌زاى كه‌لار كه بۆ هه‌ر هاوڵاتیه‌ك 200 مه‌تر دوجایه.
- دوایین بابەتەکان
-
وتاردانپێدانانی کۆلێجی پزیشکی
-
-
هەواڵچالاکوانێک: تەواونەکردنی نەخۆشخانە ١٠٠ قەرەوێڵەییەکەی کەلار لەئەستۆی بەرپرسانە
-
-
هەواڵزانکۆی گەرمیان: نابێت هیچ مامۆستایەکی زانکۆ لە ناوەندە ئەهلییەکاندا دەوام بکات
-
-
هەواڵدوای ٨ مانگ هێشتا دیزانێکی نوێ بۆ کۆڕنیشەکەی کەلار دروستنەکراوە
-
-
هەواڵپێشبینی بەرهەمهێنانی ٤ هەزار تەن برنج لەگەرمیان دەکرێت
-
زۆرترین بینراوەکان