دەنگ نێت
به‌ڕێوبه‌رى ڤێتێرنه‌رى گه‌رمیان جه‌خت له‌وه‌ده‌كاته‌وه، كه بۆ ماوه‌ى 2 مانگه داواى جیاكردنه‌وه‌ى لیژنه‌ى ڤێته‌رنه‌رى كردوه له قه‌زاى كفرى، به‌ڵام تاوه‌كو ئێستا نه‌كراوه.
لە راپۆرتێکی یەکەی چاودێریی حکومەتی خۆجێی گەرمیان، د. عوسمان مسته‌فا، به‌ڕێوبه‌رى به‌ڕێوبه‌رایه‌تى ڤێتێرنه‌رى گه‌رمیان هێماى بۆ ئهوهكردوە: "قه‌زاى كفرى له‌ڕوی لیژنەکانی پشکنینەوە لەهه‌مو شوێنه‌كانى تر خراپتره و هه‌ر ئاگامان لێى نیه چى ده‌گوزه‌رێت، ته‌نانه‌ت بۆ ماوه‌ى 2 مانگه داواى جیاكردنه‌وه‌ى لیژنه‌ى ڤێتێرنه‌ریم كردوه له كفرى تا ئێستاش هیچ نه‌كراوه".
وتیشی: پاساوی جیاکردنەوەی ئەو لیژنەیە ئه‌وه‌یه كه ئه‌ندامى ئاسایشیان نیه، به‌ڵام ئێمه وتومانه پۆلیس بێت كێشه‌مان نیه كه‌چى هه‌ر نه‌كراوه.
یه‌كه‌ى چاودێرى حكومه‌تى خۆجێى گه‌رمیان ئاماژەی بەوەکردوە بۆ بەدواداچونی ئەو پرسە و پرسی لیژنەکانی پشکنین بە گشتی لە قەزاکە، په‌یوه‌ندى به شه‌ماڵ نامیق، قایمقامى قه‌زاى كفریه‌وه كردوە، ناوبراو ئاماده نه‌بوە لێدوان بدات.
- دوایین بابەتەکان
-
وتاردانپێدانانی کۆلێجی پزیشکی
-
-
هەواڵچالاکوانێک: تەواونەکردنی نەخۆشخانە ١٠٠ قەرەوێڵەییەکەی کەلار لەئەستۆی بەرپرسانە
-
-
هەواڵزانکۆی گەرمیان: نابێت هیچ مامۆستایەکی زانکۆ لە ناوەندە ئەهلییەکاندا دەوام بکات
-
-
هەواڵدوای ٨ مانگ هێشتا دیزانێکی نوێ بۆ کۆڕنیشەکەی کەلار دروستنەکراوە
-
-
هەواڵپێشبینی بەرهەمهێنانی ٤ هەزار تەن برنج لەگەرمیان دەکرێت
-
زۆرترین بینراوەکان