دەنگ نێت
لەگەڕەکی کەلاری کۆن پۆلیسێکی نەوت و گاز تەقە لە ماڵی هاوڵاتیەک دەکات و هەڵدێت، فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ دەرچوە، بەڵام تا ئێستا دەستگیر نەکراوە.
عەلی جەمال قەدوری، وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان، بە رادیۆی دەنگی راگەیاند؛ دوێنێ شەو پۆلیسێکی نەوت و گاز لەسەر کێشەیەکی کۆمەڵایەتی، تەقەی لە ماڵێک کردوە.
بەوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، کەسەکە بە چەکی کڵاشینکۆف هێرشی کردوەتە سەر ماڵەکە و چەند فیشەکێکی بە خانوەکەوە ناوە و زیانی گیانی نەبوە.
وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان، وتیشی: تەقەکەرەکە دوای روداوەکە هەڵهاتوە، لە ئێستادا بە فەرمانی دادوەر و بەپێی مادەی ٤۰٦ بڕگەی ۳۱، فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ دەرچوە.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵکۆمپانیایەک لە گەرمیان بۆ کرێکارەکانی: ئەگەر دەنگ بە یەکێتی نەدەن مەیەنەوە سەر کار
-
-
هەواڵنەخۆشخانە خێرخوازییەکەی مناڵان و مناڵبون لە کفری کرایەوە
-
-
هەواڵگواستنهوهی خوێندكاران بۆ كۆلێژهكهى رزگاریی كێشهى تێدهكهوێت
-
-
هەواڵزهوى فهرمانبهران كارهكانى ماستهرپلانى كهلارى پهكخستوه
-
-
هەواڵلە گەرمیان کۆمپانیایەک پارەی جلوبەرگ لەو کەسانە وەردەگرێت کە نەشتەرگەریی و سیتی سکان ئەنجام دەدەن
-
زۆرترین بینراوەکان