ده‌نگ نێت
پارله‌مانتارێكى فراکسیۆنی کۆمەڵی دادگەری ئاشكراى ده‌كات به‌مانه‌وه‌یان له پارلهماتى كوردستان، هاوپه‌یمانێتیه‌ك پێكدێنن.
لە میانەی بەرنامەی گفتوگۆی دەنگی رادیۆی ده‌نگ دا، عومەر گوڵپی، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لە فراکسیۆنی کۆمەڵی دادگەری، لە بارەی مانەوەیان لەپەرلەمان دوای تەواوبونی وادەی یاسایی ئه‌م خوله و درێژكردنه‌وه‌ى واده‌كه، وتى: هێشتا کۆمەڵی دادگەری بڕیاری یەکلاکەرەوەی نەداوە، پاش راوێژ بە هاوڵاتیان و کەسانی شارەزا، دواتر هەڵوێستی خۆمان رادەگەیەنین.
هاوکات ئاشكراشی كرد كه پێشنیازێك له ئارادایه به‌وه‌ى ئه‌گه‌ر مانه‌وه له پارله‌مانى كوردستان، له‌گه‌ڵ چه‌ند لایه‌نێكى دیكه دا له‌نمونه‌ى "پارله‌مانتاره سه‌ربه‌خۆكانى گۆڕان" هاوپەیمانێتیهک پێك‌بێنن.
پارله‌مانتاره سه‌ربه‌خۆكانى گۆڕان، بریتین له هه‌ریه‌كه له: عه‌لی حه‌مه‌ساڵح، شیرین ئه‌مین، دابان محه‌مه‌د، شایان عه‌سكه‌رى و ئاشنا عهبدوڵلأ.
لە ماوەی رابردو دا پارله‌مانى كوردستان له‌رێگه‌ى یاسایه‌كه‌وه ته‌مه‌نى ئه‌م خوله‌ى درێژ كرده‌وه، به‌وهۆیه‌شه‌وه هه‌ندێك له‌لایه‌نه‌كان رایانگه‌یاند له پارله‌مان ده‌كشێنه‌وه، له‌نێویاندا یه‌كگرتوى ئیسلامی، هاوكات هه‌ندێك پارله‌مانتارى دیكه ده‌ستیان له‌كاركێشایه‌وه.
- دوایین بابەتەکان
-
وتاردانپێدانانی کۆلێجی پزیشکی
-
-
هەواڵچالاکوانێک: تەواونەکردنی نەخۆشخانە ١٠٠ قەرەوێڵەییەکەی کەلار لەئەستۆی بەرپرسانە
-
-
هەواڵزانکۆی گەرمیان: نابێت هیچ مامۆستایەکی زانکۆ لە ناوەندە ئەهلییەکاندا دەوام بکات
-
-
هەواڵدوای ٨ مانگ هێشتا دیزانێکی نوێ بۆ کۆڕنیشەکەی کەلار دروستنەکراوە
-
-
هەواڵپێشبینی بەرهەمهێنانی ٤ هەزار تەن برنج لەگەرمیان دەکرێت
-
زۆرترین بینراوەکان