دەنگ نێت
بڕیاره له رۆژى پێنچ شه‌مه 20ى مانگ ده‌ست به دابه‌شكردنى نه‌وتى سپى بكرێت به‌سه‌ر هاوڵاتیاندا له ناوچه شاخاویه‌كان، به‌ڕێوبه‌رى نه‌وت و كانزاكانى گه‌رمیانیش ده‌ڵێت: لێرەش دابەش دەکرێت و هه‌مو ئاماده‌كارییه‌كمان كردوه.
ئه‌و بڕە نه‌وته‌ى كه دابین كراوه له‌لایه‌ن حكومه‌ته‌وه بۆ ناوچه شاخاویه‌كانى سنورى پارێزگاى سلێمانى و پارێزگاى هه‌ڵه‌بجه و ئیداره سه‌ربه‌خۆكانى گه‌رمیان و راپه‌رین، 19 ملیۆن و 600 هه‌زار لیتره.
یادگار فه‌تاح، به‌ڕێوبه‌رى به‌ڕێوبه‌رایه‌تى نه‌وت و كانزاكانی گه‌رمیان، بۆ رادیۆى ده‌نگ وتى: له رۆژی پێنجشه‌مه (20ى مانگه‌وه) ده‌ست به دابه‌شكردنى نه‌وتى سپى ده‌كرێت به‌سه‌ر هاوڵاتیاندا و پرۆسه‌كه‌ش له ناوچه شاخاویه‌كانى وه‌ك ناحیه‌ى شێخ ته‌ویل و ناحیه‌ى مه‌یدان ده‌ست پێده‌كات.
وتیشى: هه‌ر خێزانێك بڕى 200 لیتر نه‌وتى سپى پێده‌درێت به بڕى 100 هه‌زار دینار، ئەم نرخەش له‌لایه‌ن حكومه‌تى هه‌رێمه‌وه پاڵپشتى ده‌كرێت بهوپێهى حكومه‌تى هه‌رێم خۆى له %65ـی نرخەکەی گرتوه‌ته ئه‌ستۆ و له %35ـی پارەکەیشی له هاوڵاتیان وه‌رده‌گیرێت.
جه‌ختى له‌وه‌شكردوه: هه‌مو ئاماده‌كارییه‌كمان كردوه بۆ ده‌ست كردن به پرۆسه‌كه.
- دوایین بابەتەکان
-
راپۆرتروباری سیروان خەونێکی دیکەی لەگەڵ خۆیدا برد
-
-
هەواڵکێشەی غاز بۆ تازە هاوسەران و ئەو پیاوانەی ٢ هاوسەریان هەیە دروستدەبێت
-
-
هەواڵشارەوانی رزگاریی: هەڵمەتێكی لابردنی خانی ئاژەڵانمان دەستپێكردوە
-
-
هەواڵداخستنی کارگەیەکی سەهۆڵی بارگرانی بۆ خەڵکی کفری دروستکردوە
-
-
راپۆرتیەکەی چارەسەری ئاوەڕۆ؛ حکومەت و کۆمپانیا لە گەرمیان پێشێلی یاسا دەکەن
-
زۆرترین بینراوەکان