دەنگ نێت
کارگێڕی و مامۆستایانی خوێندنگەی ئیبراهیم ئەحمەد لە رونکردنەوەیەکدا لەسەر هەواڵێکی رادیۆی دەنگ دەڵێن: هیچ بڕە پارەیەکمان لە خوێندکاران وەرنەگرتوە بۆ چاککردنی پۆلەکانیان.
دەقی رونکردنەوەکە:
ڕوونکردنەوە
(ڕادیۆی دەنگ) هەواڵێکی بڵاوکردووەتەوە لەبارەی کۆکردنەوەی پارە لە خوێندکارانی خوێندنگەکەمان (ئامادەیی ئیبراهیم ئەحمەد لە کەلار) کە بەداخەوە بەشێوەیەک داڕێژراوە وەک ئەوەی ئێمەی کارگێڕی و مامۆستایان پارەمان لە خوێندکاران وەرگرتبێت!
هەربۆیە بۆ هەموو لایەکی دەخەینەڕوو کە وەکو دەستەی کارگێری و سەرجەم مامۆستایانی خوێندنگەکەمان تەحەددا دەکەین هیچ بڕە پارەیەک لە هیچ خوێندکارێک لەلایەن ئێمەوە وەرگیرابێت بۆ چاککردنی پۆلەکان، بەڵکو خوێندکاران لەسەر داوا و ئەرکی خۆیان هەستاون بەو کارە و ئەمەیش کارێکی ئەخلاقی جوانەو جێگای دەستخۆشیە لەو خوێندکارە ئازیزانە کە هەست بە بەرپرسیارێتی دەکەن. هەر ڕۆژنامەنووس و کەسێکیش کە دەیەوێت ئەم هەواڵە پشتڕاست بکاتەوە، دەتوانێت سەردانی خوێندنگاکەمان بکات و ڕای سەرجەم خوێندکاران بە شێوەیەکی ئازادانە وەربگرێت لەسەر ئەو بابەتە.
سەبارەت بە پاککردنەوەی خوێندنگەیش، دەستەی کارگێڕی و لیژنەی پەرەپێدان و ڕابەرانی پۆل هەستاون بەدابەشکردنی خوێندکاران بەسەر چەند گروپێکدا بۆ پاککردنەوەی پۆلەکانی خۆیان، چونکە یەک کارگوزارمان هەیەو فریای هەموو پۆلەکان ناکەوێت کە ژمارەی خوێندکارەکانمان نزیک دەبێتەوە لە (٨٠٠) خوێندکار و ژمارەی پۆلەکانیشمان (٢١) پۆلە، ئەمەش بەهەمانشێوە دڵسۆزیی و پەرۆشی خوێندکاران و کارگێڕی و مامۆستایان دەردەخات بۆ پاراستن و بەرەوپێشبردنی ژینگە و پاکوخاوێنی قوتابخانەکەمان.
لەگەڵ ڕێزدا…
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵ150 ملیۆن دینار بۆ دروستکردنی پەناگەی سەگی بێلانە لە گەرمیان دیارییکراوە
-
-
هەواڵنەمامگەکەی رزگاریی داخرا و خاوەنەکەی نازانێت بۆ؟
-
-
هەواڵسەنتەرێكی ئۆتیزم بۆ مناڵانی سەرو ١٢ ساڵ لە كەلار دەكرێتەوە
-
-
هەواڵچارەنوسی پارکە خێزانییەکەی کەلار بەنادیاریی ماوەتەوە
-
-
هەواڵپەروەردەی گەرمیان لەسەر دیارییکردنی یەکەم و دوەمی قوتابخانەکان رونکردنەوە دەدات
-
زۆرترین بینراوەکان