دەنگ نێت
کونسوڵی گشتی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا ئیدانەی ئاستەنگ دروستکردن بۆ رۆژنامەنوسان دەکات و نیگەرانە لە دەستگیرکردن و راگرتنی رۆژنامەنوسانی هەرێم.
ئێرڤن هیکس، لە راگەیەنراوێکدا کە وێنەی بۆ رادیۆی دەنگ نێردراوە، دەڵێت: "کونسوڵخانەی گشتی ئەمەریکا لە هەرێمی کوردستانی عێراقدا نیگەرانە لە دەستگیرکردن و ڕاگرتنی ڕۆژنامەنوسان بەتۆمەتێک کە پەیوەستە بەکاری ڕۆژنامەنوسیانەوە. نیگەرانیەکانمان سەبارەت بەو هەواڵانەشە کە باس لە دەستگیرکردنی ڕۆژنامەنوسان بەبێ هۆ و بەبێ دادگاییکردنی دادپەروەرانەو هەروەها پەلاماردان و هەڕەشە و یانیش پشکنینی ئامێرە ئەلیکترۆنیەکانیان بە بێ هەبوونی فەرمان دەکەن".
هەروەک نیگەرانیش پیشان دەدات لەوەی "هەندێک ڕۆژنامەنوس و کەناڵی ڕاگەیاندنی دیاریکراو، بەتایبەتیش ژنان و ئەوانەی سەر بەو کۆمەڵگایانەن کە بەپێی پێویست نوێنەرایەتی نەکراون، رێگەیان پێنادریت بەشداری کۆنگرەی ڕۆژنامەنوسی ڕەسمی بکەن و یانیش زانیاری یاسایی دژیەکیان پێدەدرێت کە ئاستەنگ دەخاتە بەردەم پرۆسەی خۆ تۆمارکردنیان".
باس لەوەشدەکات برەودان بە دیموکراسی و مافەکانی مرۆڤ و ئازادی ڕاگەیاندن لە کارە هەرە لە پێشەکانی کونسوڵخانەی گشتی ئەمەریکان لە هەرێمی کوردستانی عێراقدا.
دەشڵێت: ئەو کارە لە پێشانە بە شێوەیەکی کاریگەر بە دیدێن لە ڕێی کارکردنەوە لەگەڵ هاوبەشەکانمان لە حکومەت و کۆمەڵگای مەدەنی و ئەو پێکهاتانەی بەپێی پێویست نوێنەرایەتی نەکراون و ڕێکخراوە دینیەکان و هەروەها دەزگاکانی ڕاگەیاندن بۆ هاندانی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە دڵنیابوون لەوەی کە بنەما و بەها دیموکراسیەکان بناغەن بۆ میدیای ئازاد و ئازادی کۆبونەوەی ئاشتیانەو ڕێگرتن لە توندوتیژی لەسەر بنەمای جێندەری و دەرفەتی یەکسان بۆئەو کۆمەڵگایانەی کە بەپێی پێویست نوێنەرایەتی نەکراون و لێپرسینەوە لەوانەی لە توندوتیژی دژی ژنان تێوەگلاون.
کونسوڵی ویلایەتە یەکگرتوەکان لە کۆتایی راگەیەنراوەکەی دا روی دەمی دەکاتە حکومەتی هەرێم و دەڵێت: "چاوەڕوانیمان لە حکومەتی هەرێمی کوردستان جێبەجێکردنی یاسای بەدەستهێانی زانیاریە بۆ هاندانی بەرپرسیارێتی و بەهێزکردنی توانای ڕۆژنامەنوسان بۆ بەدەستهێانی زانیاری لە وەزارەتەکانەوە".
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵبۆچی بانزینی ۷٥۰ دیناری لە کەلار دابەش ناکرێت بەسەر چەند بەنزینخانەیەکدا؟
-
-
هەواڵتاوەکو ئێستا سەرۆکێکی نوێ بۆ شارەوانی رزگاریی دیاری نەکراوە
-
-
هەواڵتۆمەتبارانی ۲ روداوی کوشتن لە کەلار دەستگیر نەکراون
-
-
هەواڵبڕیارێکی حکومەت نیگەرانی خاوەن بڕوانامە باڵاکانی لێدەکەوێتەوە
-
-
هەواڵوەبەرهێنانی گەرمیان: لە ٦ مانگدا مۆڵەت بە ١٢ پرۆژەی پیشەسازیی دراوە
-
زۆرترین بینراوەکان