دەنگ نێت
بەڕێوەبەری گشتی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی گەرمیان لەسەر پشکی بزوتنەوەی گۆڕان گۆڕدرا و بەرپرسێکی تر لەجێگەکەی دانرا.
فەیسەڵ حاجی حەسەن، باژێڕوانی مەکۆی کەلاری بزوتنەوەی گۆڕان، بە رادیۆی دەنگی وت: ئەمڕۆ ژیلوان عادل شوکر لەجێگەی دەرون عومەر، وەکو بەڕێوبەری گشتی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی گەرمیان دەستبەکار بو.
ئەمەش دوای ئەوەی دەرون عومەر پێش شەش ساڵ و لەچوارچێوەی رێککەوتنی یەکێتی و گۆڕان، پۆستەکەی وەرگرت.
ژیلوان عادل شوکر، پێشتر بەڕێوبەری ناحیەی سەرقەڵا- کفری بوە و دواتر بوە بە بەڕێوبەری ناحییەی شێخ تەویل- کەلار لەسەر پشکی بزوتنەوەی گۆڕان.
بزوتنەوەی گۆڕان لەچوارچێوەی حکومەتی خۆجێی گەرمیان پۆستی جێگری سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان و قائیمقامی قەزای کەلار و بەڕێوبەرانی گشتی: کشتوکاڵ، تەندروستی و چاودێریی کۆمەڵایەتی و هەروەها بەڕێوبەری مەرزی پەروێزخان و بەڕێوبەری سایلۆی گەرمیان و بەڕێوبەری ناحیەکانی سەرقەڵا و شێخ تەویلی لایە.
- دوایین بابەتەکان
-
وتاردانپێدانانی کۆلێجی پزیشکی
-
-
هەواڵچالاکوانێک: تەواونەکردنی نەخۆشخانە ١٠٠ قەرەوێڵەییەکەی کەلار لەئەستۆی بەرپرسانە
-
-
هەواڵزانکۆی گەرمیان: نابێت هیچ مامۆستایەکی زانکۆ لە ناوەندە ئەهلییەکاندا دەوام بکات
-
-
هەواڵدوای ٨ مانگ هێشتا دیزانێکی نوێ بۆ کۆڕنیشەکەی کەلار دروستنەکراوە
-
-
هەواڵپێشبینی بەرهەمهێنانی ٤ هەزار تەن برنج لەگەرمیان دەکرێت
-
زۆرترین بینراوەکان