دەنگ نێت
له نێو نه‌خۆشخانه‌كانى گه‌رمیاندا گرفتى كه‌مى ده‌رمان و پێداویستى پزیشكى و تاقیگەیى سه‌رى هه‌ڵداوه‌ته‌وه و تاوه‌كو ئێستا چاره‌سه‌ر نه‌كراوه، ته‌ندروستى گه‌رمیانیش ده‌ڵێت: داوامان كردوه له رێگه‌ى داهاتى مهزرى په‌روێزخانه‌وه مانگانه 750 ملیۆن دینارمانمان بۆ ته‌رخان بكه‌ن.
كێشه‌ى كه‌مى ده‌رمان و پێداویستى پزیشكى و تاقیگه‌یى و دابین نه‌كردنى خواردن بۆ نه‌خۆشخانه‌كان و كێشه‌ى خزمه‌تگوزارى دیکە، بۆ ماوه‌ى مانگێكه له نێو نه‌خۆخشانه حكومیەكانى سنورى گه‌رمیان سه‌ریهه‌ڵداوه، ئەمەش به‌هۆى خه‌رج نه‌كردنى پاره بۆیان، تاوه‌كو ئێستاش ئه‌و كێشه‌یه چاره‌سه‌ر نه‌كراوه.
د. سیروان محه‌مه‌د، به‌ڕێوبه‌رى گشتى ته‌ندروستى گه‌رمیان، له‌مباره‌یه‌وه بۆ رادیۆى ده‌نگ وتى: "داوامانكردوه له داهاتى مه‌رزى په‌روێزخان كه راسته‌وخۆ ده‌چێته بانكى مه‌ركه‌زى سلێمانى و نایەته‌وه بانكى كه‌لار بودجه‌ى ده‌رمان و پێداویستى پزیشكى و تاقیگه‌یى ته‌ندروستى گه‌رمیانمان بۆ دابین بكه‌ن، به‌ڵام تاوه‌كو ئێستا وه‌ڵام نه‌دراوینه‌ته‌وه".
هێماى بۆ ئه‌وه‌شكرد: بۆ ئه‌م 3 مانگه‌ى كۆتایی ئه‌مساڵ بۆ هه‌ر مانگێك داواى 750 مليۆن دینارمان كردوه به‌لاى كه‌مه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ى بتوانین به‌رده‌وامبین له خزمه‌تگوزارى و كۆمپانیاكانیش به‌رده‌وامبن له‌گه‌ڵماندا، كه ئه‌مه‌ش داهاتى چه‌ند رۆژێكى مهرزهكهیه.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵکۆمپانیایەک لە گەرمیان بۆ کرێکارەکانی: ئەگەر دەنگ بە یەکێتی نەدەن مەیەنەوە سەر کار
-
-
هەواڵنەخۆشخانە خێرخوازییەکەی مناڵان و مناڵبون لە کفری کرایەوە
-
-
هەواڵگواستنهوهی خوێندكاران بۆ كۆلێژهكهى رزگاریی كێشه‌ى تێده‌كه‌وێت
-
-
هەواڵزهوى فه‌رمانبه‌ران كاره‌كانى ماستهرپلانى كهلارى پهكخستوه
-
-
هەواڵلە گەرمیان کۆمپانیایەک پارەی جلوبەرگ لەو کەسانە وەردەگرێت کە نەشتەرگەریی و سیتی سکان ئەنجام دەدەن
-
زۆرترین بینراوەکان