دەنگ نێت
ئەمساڵ بەراورد بەپارساڵ ژمارەیەکی کەمتر فێرخواز لە زانکۆی گەرمیان وەرگیراون، سەرۆکی زانکۆکەش هۆکارەکەی دەخاتەڕو.
د. فەرهاد قادر، سەرۆکی زانکۆی گەرمیان، بە رادیۆی دەنگی وت: ئەمساڵ ئەگەرچی بەگشتی نمرە روی لە دابەزین کردوە، بەڵام ژمارەی وەرگرتنی فێرخواز بە بەراورد بەساڵی رابردو کەمترە.
رونیشیکردەوە: پارساڵ لەزانکۆی گەرمیان نزیکەی ١٥٠٠ فێرخواز وەرگیراون، بەڵام بۆ ئەمساڵ ژمارەکە دابەزیوە بۆ هەزار فێرخواز.
بەوتەی سەرۆکی زانکۆکە بابەتەکە پەیوەندیدارە بە کەمی رێژەی دەرچونی پۆلی ١٢ و دابەزینی نمرە کە هۆکاری سەرەکین.
لەبارەی ناڕەزایەتی هەندێک لە فێرخوازانی زانکۆکە بە دابەزینی نمرە کە لەساڵانی پێشوتر نمرەی بەرزتر وەردەگیرا، د. فەرهاد قادر دەڵێت: هۆکارەکەی ئەوەیە نمرەیەکی کەمتر هەیە کە وایکردوە بەش و کۆلێجە جیاجیاکان جیاوازتر بن لە ساڵانی پێشوتر، لەگەڵیشیدا زۆرترین فێرخواز بەسیستەمی زانکۆلاین وەرگیراون.
- دوایین بابەتەکان
-
وتاردانپێدانانی کۆلێجی پزیشکی
-
-
هەواڵچالاکوانێک: تەواونەکردنی نەخۆشخانە ١٠٠ قەرەوێڵەییەکەی کەلار لەئەستۆی بەرپرسانە
-
-
هەواڵزانکۆی گەرمیان: نابێت هیچ مامۆستایەکی زانکۆ لە ناوەندە ئەهلییەکاندا دەوام بکات
-
-
هەواڵدوای ٨ مانگ هێشتا دیزانێکی نوێ بۆ کۆڕنیشەکەی کەلار دروستنەکراوە
-
-
هەواڵپێشبینی بەرهەمهێنانی ٤ هەزار تەن برنج لەگەرمیان دەکرێت
-
زۆرترین بینراوەکان