دەنگ نێت
لە قوتابخانەیەکی کەلار فێرخوازان پارەیان لێوەرگیراوە بۆ چاککردنی کەرەستەکانیان، بەڕێوبەرەکەیشی دەڵێت: فێرخوازەکان خۆیان پارەیان کۆکردوەتەوە، هاوکات هەر بە فێرخوازانیش قوتابخانەکە پاکدەکرێتەوە.
م. گەرمیان عەلی، بەڕێوبەری خوێندنگای ئیبراهیم ئەحمەد لە گەڕەکی گۆران لە کەلار، بۆ رادیۆی دەنگی وت: بەشێکی فێرخوازەکان لەسەر ویستی خۆیان بڕی ٧٥٠ تاوەکو ١٥٠٠ دیناریان کۆکردوەتەوە و داوایان کردوە خۆیان گۆڕانکاری لە پۆلەکانیان بکەن.
رەتیشیکردەوە بە داوای ئەوان و ناچاری پارە لە فێرخوازان وەرگیرابێت.
هاوکات بەپێی زانیاریەکان ژمارەیەک فێرخوازی قوتابخانەکە ئاگادارکراونەتەوە کە پێش دەستپێکی دەوام بۆ هەر رۆژێک ٢ کەسیان پۆلەکانیان پاک بکەنەوە.
م. گەرمیان عەلی، ئەم گرفتەی بەستەوە بە نەبونی کارگوزار لە خوێندنگاکەیان و وتی: بەپێی لیژنەیەک ئەوەمان دیاریکردوە کە هەر رۆژێک ٢ فێرخواز ١٠ خولەک پێش دەستپێکی دەوامکردن پۆلەکانیان پاک بکەنەوە.
- دوایین بابەتەکان
-
وتاردانپێدانانی کۆلێجی پزیشکی
-
-
هەواڵچالاکوانێک: تەواونەکردنی نەخۆشخانە ١٠٠ قەرەوێڵەییەکەی کەلار لەئەستۆی بەرپرسانە
-
-
هەواڵزانکۆی گەرمیان: نابێت هیچ مامۆستایەکی زانکۆ لە ناوەندە ئەهلییەکاندا دەوام بکات
-
-
هەواڵدوای ٨ مانگ هێشتا دیزانێکی نوێ بۆ کۆڕنیشەکەی کەلار دروستنەکراوە
-
-
هەواڵپێشبینی بەرهەمهێنانی ٤ هەزار تەن برنج لەگەرمیان دەکرێت
-
زۆرترین بینراوەکان