دەنگ نێت
لە بەرامبەر خەرجکردنی پارەی سولفە بۆ کۆمپانیای جێبەجێکاری پرۆژەی رێگای کەلار- سلێمانی، حکومەت داوای ٩٠٠ ملیۆن دینار باج دەکات.
ماوەی زیاتر لە ٢ هەفتەیە پارە بۆ کۆمپانیای جێبەجێکاری پرۆژەی رێگای کەلار- سلێمانی خەرج ناکرێت و ئەو سولفەیەی نزیکەی ملیارێک و ٣٠٠ ملیۆن دینار بو لە دو هەفتەی رابردو بەکۆتا گەیشتوە.
کەمال محەمەد، ئەندازیاری جێبەبەجێکاری پڕۆژەی رێگای کەلار- سلێمانی بۆ رادیۆی دەنگ وتی: ئەو بڕە پارەیەی کە بۆمان خەرج کراوە کۆتایی هاتوە، ئێستا نوسراومان پێشکەش کردوە لە رێگەی بەرێوبەرایەتی ڕیگاوبانی گەرمیانەوە بە خەرجکردنی هەمان بڕە پارەی پێشو کە سولفەیەکی دیکەی کۆمپانیایە هی ساڵی رابردوە.
وتیشی: بەڵام لەبەرامبەر خەرجکردنی ئەو پارەیەدا حکومەت داوای پێدانی ٩٠٩ ملیۆن دینار باجی کردوە کە بەپارەی نەختینەش بدرێت.
لایخۆشیەوە بەڕێوبەری رێگاوبانی گەرمیان، عەدنان خەلیل، جەختی لەو بابەتە کردەوە و بۆ رادیۆی دەنگ وتی: داوای ئەو بڕە باجە کراوە کە تەنها لە بەرامبەر ئەم سولفەیە نیە، بۆ ئەوانەی پێشوشە.
هۆکارەکەشی دەگەڕێنێتەوە بەوەی کە ئەوە رێنمایی وەزارەتی دارایییە.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵکۆمپانیایەک لە گەرمیان بۆ کرێکارەکانی: ئەگەر دەنگ بە یەکێتی نەدەن مەیەنەوە سەر کار
-
-
هەواڵنەخۆشخانە خێرخوازییەکەی مناڵان و مناڵبون لە کفری کرایەوە
-
-
هەواڵگواستنهوهی خوێندكاران بۆ كۆلێژهكهى رزگاریی كێشهى تێدهكهوێت
-
-
هەواڵزهوى فهرمانبهران كارهكانى ماستهرپلانى كهلارى پهكخستوه
-
-
هەواڵلە گەرمیان کۆمپانیایەک پارەی جلوبەرگ لەو کەسانە وەردەگرێت کە نەشتەرگەریی و سیتی سکان ئەنجام دەدەن
-
زۆرترین بینراوەکان