دەنگ نێت
موچەی چوار مانگی کارمەندانی بەشی نەخۆشخانەی قەڵا لە كهلار دەفەوتێت و بڕیارە موچەی سێ مانگی کۆتایی ئەمساڵیان بۆ خەرج بکرێت.
سەرجەم کارمەندانی بهشى نەخۆشخانەی قەڵا بۆ چاودێریی ورد و نەخۆشیە گوازراوەکان کە ژمارەیان زیاتر لە ١٣٠ کارمەندە، زیاتر له چوار مانگە هیچ بڕە موچەیەکیان وەرنەگرتوە کە پارەکەیان لە لایەن ئیدارهى گشتى یەکێتی نیشتمانیەوە دابین دەکرێت.
د. حارس محەمهد، بەڕێوبەری نەخۆشخانەى گشتى كهلار كه بهشى نهخۆشخانهى قهڵا سهر بهو نهخۆشخانهیهیه، بە رادیۆی دەنگی وت: دوای ئەوەی نوسراومان بۆ ئیدارەی گشتی یەکێتی نیشتمانی کرد، پارەی سێ مانگیان بۆ درێژ کردوینەتەوە تا ئەو کاتەی پێداچونەوەیەک بە ئیدارەی گشتی یەکێتیدا ئەکرێت و دوبارە بڕیاری لەسەر ئەدرێتەوە.
وتیشی: ئەو مانگانەی کە رۆشتوە نادرێتەوە، چونکە ئەو پارانە راگیرابون، بەڵام بەڵێنیان داوە هی سێ مانگی داهاتو (مانگەکانی تشرینی یەکەم، تشرینی دوەم و کانونی یەکەم) خەرج بکەن.
پێشتریش بەڕێوبەری نەخۆشخانەکە ئاشکرای کردبو بۆ ئەوەی قورسایی موچەی کارمەندانی بەشی نەخۆشخانەی قەڵا کەم بکەنەوە، کۆی پارەی موچەکانیان لە ٥٧ ملیۆن دینارى مانگانهوه کەمکردوەتەوە بۆ ٣٥ ملیۆن دینار.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵگومان دەکرێت بەشە غازی گەرمیان رەوانەی ناوچەکانی دیکە بکرێت
-
-
هەواڵلیژنەیەک لەسەر پرۆژە نیشتەجێبونەکانی گەرمیان پێکدەهێنرێت
-
-
هەواڵقوتابخانەیەک لە کەلار بانگەشە بۆ پرۆژەیەکی وەبەرهێنان دەکات
-
-
هەواڵنزیکەی 400 فەرمانبەری کفری کێشەیان هەیە لە وەرگرتنی زەوی
-
-
پرۆژەفەرمانبەران و سهرۆكى شارهوانى كهلار ههنگاوهكانى دابهشكردنى زهوی تاوتوێدەکەن
-
زۆرترین بینراوەکان