دەنگ نێت
دوای زیاتر لە مانگێک لە داواکردنی به‌ڕێوبه‌رى به‌شى پۆلیسى شاره‌وانیه‌كانى گه‌رمیان لەلایەن دادگای دەستپاکییەوە، بەڵام بەهۆی نەهاتنەوەی ‘رەزامەندی مەرجەعەکەیەوە’ نەچوەتەبەردەم دادگا، لە جێگەکەیشی دا بە کاتیی ئەفسەرێکی دیکە دانراوە.
به‌پێى زانیارییه‌كانى رادیۆى ده‌نگ، ماوه‌ى زیاتر لە مانگێكه بەڕێوبەرایەتی پۆلیسی گەرمیان نوسراوی ئاراسته‌ى وه‌زاره‌تى ناوخۆ كردوە بۆ ئه‌وه‌ى به‌ڕێوبه‌رى به‌شى پۆلیسى شاره‌وانیه‌كانى (نەقیب: ئاکۆ عومەر) بچێته به‌رده‌م دادگا، کە لەلایەن دادگای لێکۆڵینەوەی دەستپاکی لە رۆژی ٥ـی ئەیلول لەسەر پرسی زیادەڕەوی لە باخ و زەوییە کشتوکاڵییەکان دا داواکراوە، به‌ڵام تاوه‌كو ئێستا وه‌ڵامی ئه‌و نوسراوه نه‌گه‌ڕاوه‌ته‌وه.
هه‌ر به‌پێى زاییارییهكان، ئەگەرچی فەرمانی دەستگیر کردن (أمر قبض) بۆ ئەو بەرپرسە دەرچوە، بەڵام بەوپێیەی پلەداری ئەمنییە، پێویست دەکات مەرجەعەکەی خۆی کە وەزارەتی ناوخۆیە، رەزامەندی بدات و ئەوکات دەتوانێت بچێتە بەردەم دادوەر.
ئه‌مه‌ش له كاتێكدایە له ئێستادا و لەجێگەی نەقیب: ئاکۆ عومەر، نه‌قیب: سه‌ربه‌رز عومه‌ر، به‌ڕێوبه‌رى به‌شى پۆلسى كۆمه‌ڵگه‌یی له به‌ڕێوبه‌رایه‌تى پۆلیسى گه‌رمیان، پۆلیسی شارەوانییەکانی گەرمیان بەشێوەیەکی کاتیی بەڕێوهدهبات.
- دوایین بابەتەکان
-
وتاردانپێدانانی کۆلێجی پزیشکی
-
-
هەواڵچالاکوانێک: تەواونەکردنی نەخۆشخانە ١٠٠ قەرەوێڵەییەکەی کەلار لەئەستۆی بەرپرسانە
-
-
هەواڵزانکۆی گەرمیان: نابێت هیچ مامۆستایەکی زانکۆ لە ناوەندە ئەهلییەکاندا دەوام بکات
-
-
هەواڵدوای ٨ مانگ هێشتا دیزانێکی نوێ بۆ کۆڕنیشەکەی کەلار دروستنەکراوە
-
-
هەواڵپێشبینی بەرهەمهێنانی ٤ هەزار تەن برنج لەگەرمیان دەکرێت
-
زۆرترین بینراوەکان