دەنگ نێت
لیژنەی باڵای خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی، ناوی براوەی خەڵاتی ئەمساڵی راگەیاند کە چالاکوانێک و دو دەزگای داکۆکیکاری مافی مرۆڤن.
هەریەکە لە: چالاکوانی بیلاروسی: ئەلێس بیالیاتسکی، دەزگای میمۆریاڵ لە روسیا و سەنتەری ئازادییە مەدەنییەکان لە کییەڤ/ ئۆکرانیا، براوی نۆبڵی ئاشتی ٢٠٢٢ بون.
ئەلێس بیالیاتسکی، یەکێک لە دامەزرێنەرانی بزوتنەوەی دیموکراسی کە لە هەشتاکانی سەدەی رابردو لە بیلاروسیا دەستیپێکرد و تائێستاش بەردەوامە. بەهۆی کارەکانییەوە لە ساڵی ٢٠١١ تا ٢٠١٤ زیندانی کرا و لە ٢٠٢٠یشەوە تائێستا بە بێ دادگایی کردن دەستگیر کراوە.
دەزگای میمۆریاڵ (مۆنۆمێنت) لە روسیا، کە لە ساڵی ١٩٨٧ـەوە دامەزراوە بۆ تۆمارکردنی ئەو تاوانانەی رژێمی کۆمۆنیستی ئەو وڵاتە دژ بە هاوڵاتیان کردویانە و ئەندریا ساخارۆخی چالاکی مافەکانی مرۆڤ کە پێشتر خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی وەرگرتوە، لە دامەزرێنەرەکانی بو. رێکخراوەکە دواتریش بەردەوام بو لە تۆمارکردنی پێشێلکارییەکانی مافی مرۆڤ لە چیچان و روسیا.
سەنتەری ئازادییە مەدەنییەکان لە کییەڤ/ ئۆکرانیا، لە ساڵی ٢٠٠٧ دامەزرا بۆ پشتیوانی لە چەسپاندنی دیموکراسی و دوای هێرشی روسیاش بۆ سەر ئەو وڵاتە رۆڵێکی بەرچاوی گێڕاوە لە تۆمارکردنی پێشێلکارییەکان و تاوانەکانی جەنگی روسیا بەرامبەر هاوڵاتیانی مەدەنی.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵکۆمپانیایەک لە گەرمیان بۆ کرێکارەکانی: ئەگەر دەنگ بە یەکێتی نەدەن مەیەنەوە سەر کار
-
-
هەواڵنەخۆشخانە خێرخوازییەکەی مناڵان و مناڵبون لە کفری کرایەوە
-
-
هەواڵگواستنهوهی خوێندكاران بۆ كۆلێژهكهى رزگاریی كێشهى تێدهكهوێت
-
-
هەواڵزهوى فهرمانبهران كارهكانى ماستهرپلانى كهلارى پهكخستوه
-
-
هەواڵلە گەرمیان کۆمپانیایەک پارەی جلوبەرگ لەو کەسانە وەردەگرێت کە نەشتەرگەریی و سیتی سکان ئەنجام دەدەن
-
زۆرترین بینراوەکان