ده‌نگ نێت
بەرپرسی بەشی کردە پزیشکیەکان لە ته‌ندروستی گەرمیان ئاماژە بەدۆخی خراپی نەخۆشخانەکان دەکات و دەڵێت: چەندین گرفتمان هەیە، بایکۆتکردنی کارمەندەکانیشمان ئەگەرێکی چاوەڕوانکراوە.
لە سنوری گەرمیان 4 نەخۆشخانەی حکومی هەن، بەڵام به به‌رده‌وامى گرفتی جۆراوجۆری نەبونی دەرمان و کەرەستە و پێداویستی پزیشكی و خزمه‌تگوزاریی تیایاندا سه‌ر هه‌ڵده‌دات، كه دواترینیان كێشه‌ى دابه‌ش نه‌كردنى خواردنه له نه‌خۆشخانه‌كه كه به‌وته‌ى به‌رپرسێك، بوه‌ته كێشه‌یه‌كى گه‌وره و لێكه‌وته‌ى هه‌بوه.
ره‌فیق قادر، بەرپرسی به‌شى کردە پزیشکیەکان لە تەندروستی گەرمیان، بە رادیۆی دەنگی وت: سەرباری ئەوەی گرفتی کەمی دەرمان و نەمانی پێداویستیەکان هەیە، ماوه‌ى 10 رۆژه كێشه‌ى دابین نه‌كردنى خواردن بۆ ستافی نه‌خۆشخانه‌كان و نه‌خۆشه‌كانیش سه‌ری هه‌ڵداوه.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد: به‌هۆی ئه‌م كێشه‌یه‌وه نه‌خۆشخانه‌كان چۆڵ ده‌بن، چونكه زۆرێك له كارمه‌ندان له‌كاتى ژه‌مه‌كاندا ده‌بێت بچنه‌وه بۆ ماڵه‌وه.
وتیشی: ئه‌مه كێشه‌یه‌كى گه‌وره‌یه، كه‌چى هیچ لایەنێک بەدەممانەوە نەهاتوە، به‌رده‌وامیشی ئه‌گەری بایکۆتکردنی دەوام لەلایەن کارمەندانی تەندروستیەوە ده‌كاته ئەگەرێکی چاوەڕوانکراو.
پێشتر خزمه‌تگوزاریی دروستكردنى نانخواردن به ته‌نده‌ر ده‌درا به كۆمپانیا، به‌ڵام دواى ئه‌وه‌ى كۆمپانیای تایبه‌تمه‌ند كشایه‌وه به‌و هۆیه‌ى زیانى لێده‌كات، راسته‌وخۆ له چێشتخانه‌یه‌كى بازاڕ رۆژانه خواردن بۆ نه‌خۆشخانه‌كان دابین ده‌كرا، به‌وهۆیه‌شى نزیكه‌ى 3 مانگه هیچ پاره‌یه‌ك به‌و چێشتخانه‌یه نه‌دراوه، ماوه‌ى نزیكه‌ى 10 رۆژه چێشتخانه‌كه‌ش چیتر خواردن به نه‌خۆشخانه‌كان نادات.
كێشه‌ى نه‌دانى پاره به چێشتخانه‌كه، به‌وته‌ى به‌ڕێوبه‌رى گشتى ته‌ندروستى گه‌رمیان بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه كه چه‌كیان له بانكه، به‌ڵام به‌هۆی كێشه‌ى نه‌بونى نه‌ختینه‌وه بۆیان خه‌رج ناكرێت.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵبەرپرسێک: بەدەمەوەنەهاتنی جوتیاران هۆکارێکی خاویی کارەکانی پرۆسەی دابەشکردنی زەوی فەرمانبەرانی کەلارە
-
-
هەواڵتۆمەتباری تەقەکردن لە ئەحمەدی حاجی فاتم پێش دەستگیرکردنی سەردانی لقی پارتی کردوە
-
-
هەواڵپۆلیسی گەرمیان لەبارەی روداوی تەقەکردنەکەی ئێوارەی ئەمڕۆ رونکردنەوە دەدات
-
-
هەواڵپێشبینی دەکرێت هاوینی ئەمساڵ گەرم بێت و پلەکانی گەرما بگەنە ٥٣ پلە
-
-
هەواڵبەرپرسێک: ئەمساڵ پرسی وەرگرتنی گەنم بۆ جوتیارانی گەرمیان دەبێتە کێشە
-
زۆرترین بینراوەکان