دەنگ نێت
کوڕێکی نوسەر و لێکۆڵەر م. شەماڵ کە پێش ٤٠ رۆژ لە کفری تیرۆرکرا، دەڵێت: بە فەرمی هیچ زانیارییەکمان لەسەر دۆسیەکە پێنەدراوە، بەڕێوبەری ئاسایشی شارەکەش دەڵێت: دادبینیکردنی دۆسیەکە لە یاسای سزادانەوە گۆڕدراوە بۆ تیرۆر.
رەنجە سوهێل، کوڕی سوهێل خورشید ناسراو بە (م.شەماڵ)، بە رادیۆی دەنگی وت: پارێزەرمان بۆ کەیسەکە گرتوە لەدادگا، بەڵام تائێستا هیچ شتێکمان بۆ رون نەبوەتەوە و بە فەرمی هیچمان پێڕانەگەیەنراوە، چاوەڕێی بەدواداچون و ئەنجامی لێکۆڵینەوەکانین.
لایخۆشیەوە، هیوا عەلی، بەڕێوبەری یاریدەدەرێتی ئاسایشی کفری، بە رادیۆی دەنگی راگەیاند: هێشتا لێکۆڵینەوە لەروداوەکە بەردەوامە، ماددە یاساییەکەی لە ٤۰٦ـی یاسای سزادانەوە گۆڕدراوە بۆ ماددەی ٢ـی تیرۆر.
وتیشی: تا ئێستا چەند کەسێک راگیراون لەسەر ئەو بابەتە و لێکۆڵینەوە لە روداوەکە بەردەوامە.
نیوەڕۆی رۆژی ٢٨ـی ئابی ٢٠٢٢، سوهێل خورشید عەزیز، لەدایکبوی ١٩٦٠ و فەرمانبەر لە کشتوکاڵی کفری، کە هاوکات کادیری تەڤگەری ئازادی نزیک لە پەکەکە بو و نوسەر و لێکۆڵەری بواری مێژو و جوگرافیای گەرمیان و کەرکوک بو، لەبەردەم ماڵەکەی خۆی لە کفری بە دەستڕێژی گولە کوژرا.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵبۆچی بانزینی ۷٥۰ دیناری لە کەلار دابەش ناکرێت بەسەر چەند بەنزینخانەیەکدا؟
-
-
هەواڵتاوەکو ئێستا سەرۆکێکی نوێ بۆ شارەوانی رزگاریی دیاری نەکراوە
-
-
هەواڵتۆمەتبارانی ۲ روداوی کوشتن لە کەلار دەستگیر نەکراون
-
-
هەواڵبڕیارێکی حکومەت نیگەرانی خاوەن بڕوانامە باڵاکانی لێدەکەوێتەوە
-
-
هەواڵوەبەرهێنانی گەرمیان: لە ٦ مانگدا مۆڵەت بە ١٢ پرۆژەی پیشەسازیی دراوە
-
زۆرترین بینراوەکان