ده‌نگ نێت
پاش ئه‌وه‌ى دوێنێ جوڵانه‌وه‌ى نه‌وه‌ى نوێ رایگه‌یاند له‌م هه‌فته‌یه‌وه ده‌ست به نۆژه‌نكردنه‌وه‌ى تونێلی ده‌ربه‌ندیخان ده‌كه‌ن، وه‌زاره‌تى ئاوه‌دانكردنه‌وه ده‌ڵێت جوڵانه‌وه‌كه به‌ڵێنه‌كه‌ى نه‌بردوه‌ته‌سه‌ر و خۆیان له‌مڕۆوه ده‌ستیان به نۆژه‌نكردنه‌وه‌ى كردوه.
دوێنێ شاسوار عه‌بدولواحید، سه‌رۆكى جوڵانه‌وه‌ى نه‌وه‌ى نوێ له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك پارله‌مانتارى ئه‌و حزبه رایانگه‌یاند كه خۆیان ئه‌ركی نۆژه‌نكردنه‌وه‌ى تونێلی ده‌ربه‌ندیخان ده‌گرنه ئه‌ستۆ، ئه‌مه‌ش وه‌كو تهحادهیهكى حكومه‌ت كه چه‌ندینجاره به‌ڵێنى چاككردنى تونێله‌كه ده‌دات و نایباته سه‌ر.
له‌به‌رامبه‌ردا ئه‌مڕۆ وه‌زاره‌تى ئاوه‌دانكردنه‌وه له راگه‌یه‌نراوێكدا ئاماژه‌ى بهوهكردوه كه له ئه‌مڕۆوه خۆیان ده‌ستیان به پرۆسه‌ى چاككردنه‌وه‌ى تونێله‌كه كردوه.
هه‌روه‌ك هێرشی كردوه‌ته سه‌ر نه‌وه‌ى نوێ و ده‌ڵێت: "دوای ئەوەی فراکسیۆنی نەوەی نوێ لە پەرلەمانی کوردستان نوسراویان ئاراستەی وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە کرد بۆ کارکردن لە نۆژەنکردنەوەی تونێلەکە، وەک وەزارەت وەڵامیان درایەوە کە ئەگەر جدین و بەڕاستیانە با بێن کارەکە بکەن و ماوەی هەفتەیەک مۆڵەتیان پێدرا، بەڵام راستگۆ نەبون و نەهاتنە پێشەوەو کارەکەیان نەکردو لەسەر بەڵێنی خۆیان نەبون".
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵ150 ملیۆن دینار بۆ دروستکردنی پەناگەی سەگی بێلانە لە گەرمیان دیارییکراوە
-
-
هەواڵنەمامگەکەی رزگاریی داخرا و خاوەنەکەی نازانێت بۆ؟
-
-
هەواڵسەنتەرێكی ئۆتیزم بۆ مناڵانی سەرو ١٢ ساڵ لە كەلار دەكرێتەوە
-
-
هەواڵچارەنوسی پارکە خێزانییەکەی کەلار بەنادیاریی ماوەتەوە
-
-
هەواڵپەروەردەی گەرمیان لەسەر دیارییکردنی یەکەم و دوەمی قوتابخانەکان رونکردنەوە دەدات
-
زۆرترین بینراوەکان