دەنگ نێت
مامۆستایەکی ئاینی دەڵێت: سەرباری هەبونی بڕوانامەی پێویست، بەڵام لەوتاردان دورخراوەتەوە، بەڕێوبەری ئەوقافی گەرمیانیش دەڵێت: کاری ئەو مامۆستایە پێشنوێژییە نەک وتاردان.
م. عەباس ساڵح، بە رادیۆی دەنگی وت: دوای ماوەیەک لەوتاردان لە مزگەوتی ئیخڵاس (اخلاص)ـی قەزای دەربەندیخان دورخراوەتەوە و ئەمەش دوەمجارە لەوتاردان دوردەخرێتەوە.
بەوتەی خۆی هۆکارەکەش وتارەکانیەتی کە "لەرێگەی پەیوەندی تەلەفۆنییەوە تائاستی قسەی زبر پێم راگەیەنراوە بەهیچ جۆرێک نابێت لەهیچ مزگەوتێک وتار بدەم، ئەمەش دوای توڕەیی و نیگەرانی وەزارەتی ئەوقاف هاتوە کە لەجێیەکی دیکەوە فشاریان لەسەرە".
لێدوانی ئەو مامۆستا ئاینیە لەلایەن بەڕێوبەری گشتی ئەوقافی گەرمیانەوە رەت دەکرێتەوە.
م.سەباح حاجی حەمەساڵح، بە رادیۆی دەنگی وت: ئەو بابەتە بەو جۆرە نیە، مزگەوتی ئیخڵاس خۆی (خطیبی) هەیە و پاش ئەوەی ناساغ بوە، ئێستا گەڕاوەتە بۆ وتاردان.
رونیشیدەکاتەوە: م. عەباس ساڵح بە کاتیی لەو ماوەیەدا ئەو ئەرکەی پێ سپێردراوە، چونکە ئیشی ئەو پێشنوێژیە نەک وتاردان.
لەبەرامبەر ئەم قسەیەدا، م. عەباس ساڵح، وتی: "ئەمە تەنها رێگریە بۆ من، چونکە م.عەبدولقادر چەند ساڵێکە خانەنشین کراوە".
ئاماژەی بەوەشکرد: سەرباری ئەوەی وتاردانی لێ قەدەغە کراوە، نوێنەری ئەوقاف ئاگاداری کردوەتەوە لەپێکهێنانی لیژنەیەک لەسەری، وتیشی: "ئێستاش بەچەواشەکاری دەیانەوێت ئەو بابەتە پەردەپۆش بکەن".
لەبەرامبەردا بەڕێوبەری گشتی ئەوقافی گەرمیان، جەختی لەپێکهێنانی لیژنەیەک کردەوە لەسەر ئەو مامۆستا ئاینییە، بەڵام هۆکارەکەی نەخستەڕو.
وتیشی: ئێمە کاتێک لیژنە پێکدێنین کێشەیەک لەوتاردان هەبوبێت یان قسەیەک کرابێت کەزیانی هەبێت و یاخود قسە لەسەر ئەوقاف کرابێت.
لەوەڵامی ئەوەی کام لەوانە هۆکارن بۆ پێکهێنانی لیژنە لەسەر ئەو مامۆستایە، بەڕێوبەری گشتی ئەوقافی گەرمیان وتی: "دەبێت سەرەتا گوێی لێبگرین و قسەی لەگەڵ بکەین، پاشان بۆمان روندەبێتەوە".
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵبۆچی بانزینی ۷٥۰ دیناری لە کەلار دابەش ناکرێت بەسەر چەند بەنزینخانەیەکدا؟
-
-
هەواڵتاوەکو ئێستا سەرۆکێکی نوێ بۆ شارەوانی رزگاریی دیاری نەکراوە
-
-
هەواڵتۆمەتبارانی ۲ روداوی کوشتن لە کەلار دەستگیر نەکراون
-
-
هەواڵبڕیارێکی حکومەت نیگەرانی خاوەن بڕوانامە باڵاکانی لێدەکەوێتەوە
-
-
هەواڵوەبەرهێنانی گەرمیان: لە ٦ مانگدا مۆڵەت بە ١٢ پرۆژەی پیشەسازیی دراوە
-
زۆرترین بینراوەکان