ده‌نگ نێت
وه‌زیری كشتوكاڵی هه‌رێم به‌ردى بناغه‌ى پۆندى سه‌رقزڵ و دو پۆندى دیكه‌ى له گه‌رمیان دانا، چالاكوان و شاره‌زایانیش ئاماژه به‌وه‌ده‌كه‌ن دۆخی ئاوى ناوچه‌كه پێویستی به هه‌نگاوى زیاتره، به‌تایبه‌تى دروستكردنى به‌نداو.
ئه‌مڕۆ له میانه‌ى سه‌ردانى دا بۆ ئیداره‌ى گه‌رمیان، بێگه‌رد تاڵه‌بانى، وه‌زیری كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانى ئاو، به‌ردی بناغه‌ى پۆندى سهرقزڵی دانا له ناحیه‌ى قۆره‌تو كه گوژمه‌كه‌ى 766 ملیۆن دیناره و تواناى گلدانه‌وه‌ى 335 هه‌زار مه‌تر سێجا ئاوى هه‌یه. هه‌روه‌ك وه‌كو له كارنامه‌ى سه‌ردانه‌كه‌یشی دا راگه‌یه‌نراوه، به‌هه‌مانشێوه به‌ردى بناغه‌ى هه‌ریه‌كه له پۆنده‌كانى: سه‌ید حسێن به گوژمه‌ى 744 ملیۆن دینار و تواناى گلدانه‌وه‌ى 150 هه‌زار مه‌تر سێجا و پۆندى: گۆبان به گوژمه‌ى 681 ملیۆن دینار و تواناى گلدانه‌وه‌ى 110 هه‌زار مه‌تر سێجا دانراون.
لایخۆشیه‌وه و له سهرنجێكدا له‌باره‌ى ئه‌م هه‌نگاوانه‌وه، عه‌بدولموته‌ڵیب ره‌فعه‌ت، مامۆستاى زانكۆ و پسپۆڕی ژینگه و ئاو، نوسیویهتى: "هەموو ئەم کارانە جێگەى دەستخۆشین, بەڵام گەرمیان وبارودۆخى ناوچەکە پێویستیان بە بەنداوى ستراتیژییە وەکو بەنداوى بەردەسور وباوەنور".
هاوكات رۆژنامه‌نوس: ئه‌یاد محه‌مه‌د، نوسیویهتى: "ئەوەی سەیرە بەلای منه‌وه وەزیری کشتوکاڵ بەتەنیشت بەنداوی باوەنوردا تێدەپەڕێت به‌بێ ئاوڕدانەوە لەو پرۆژە گرنگە گەورەیە کە بەتەواوکردنی دەتوانرێت بڕی 33 مێگاوات کارەبا بەرهەم بهێنرێت و هەروەها 30 ملیۆن مەتر ئاو گلبدرێته‌وه".
پۆند بریتییه له‌و به‌ربه‌سته‌ى كه بۆ گلدانه‌وه‌ى ئاوى باران و چه‌مه وه‌رزیه‌كان دروست ده‌كرێت، هاوشێوه‌ی به‌نداوه، به‌ڵام له روى قهبارهوە بچوکترە و تواناى گلدانه‌وه‌ى ئاویشی كه‌متره.
- دوایین بابەتەکان
-
وتاردانپێدانانی کۆلێجی پزیشکی
-
-
هەواڵچالاکوانێک: تەواونەکردنی نەخۆشخانە ١٠٠ قەرەوێڵەییەکەی کەلار لەئەستۆی بەرپرسانە
-
-
هەواڵزانکۆی گەرمیان: نابێت هیچ مامۆستایەکی زانکۆ لە ناوەندە ئەهلییەکاندا دەوام بکات
-
-
هەواڵدوای ٨ مانگ هێشتا دیزانێکی نوێ بۆ کۆڕنیشەکەی کەلار دروستنەکراوە
-
-
هەواڵپێشبینی بەرهەمهێنانی ٤ هەزار تەن برنج لەگەرمیان دەکرێت
-
زۆرترین بینراوەکان