دەنگ نێت
بۆماوه‌ى نزيكەی 4 مانگێكه گرفتى دابین كردنى خواردن بۆ نه‌خۆشخانه‌كانى گه‌رمیان سه‌رى هه‌ڵداوه و بۆ ماوه‌ى 3 رۆژه نه‌خۆشخانه‌ى شه‌هید شێره‌ى نه‌قیب خواردنى بۆ دابین نه‌كراوه، جێگری به‌ڕێوبه‌رى نه‌خۆشخانه‌كه‌ش ده‌ڵێت: نوسراومان كردوه بۆ ته‌ندروستى گه‌رمیان به‌مه‌به‌ستى چاره‌سه‌ركردنى.
بۆماوه‌ى نزيكەی 4 مانگه ئه‌و كۆمپانیایه‌ى كه خواردنى بۆ نه‌خۆشخانه‌كانى گه‌رمیان دابین ده‌كرد ده‌ستى له‌كار هه‌ڵگرتوه به‌هۆى ئه‌وه‌ى كه توشى زیان بوه، بۆ چاره‌سه‌ركردنى ئه‌م كێشه‌یه به‌ڕێوبه‌رایه‌تى گشتى ته‌ندروستى گه‌رمیان به‌شێوه‌ى راسته‌وخۆ له چێشتخانه‌یه‌كه‌وه خواردنى دابین ده‌كرد بۆ نه‌خۆشخانه‌كان، به‌ڵام وا بۆماوه‌ى مانگێكه به‌هۆى خه‌رج نه‌كردنى پاره بۆ تەندروستی گەرمیان ئه‌و چێشتخانه‌یه پێى راگه‌یاندون كه چیتر خواردنیان بۆ ناهێنن، ئه‌مه‌ش كاردانه‌وه‌ى به‌دواى خۆیدا هێناوه له‌لایه‌ن چالاكوانانى گه‌رمیان له تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە.
گۆران محه‌مه‌د، جێگرى به‌ڕێوبه‌رى نهخۆشخانەى شه‌هید شێره‌ى نه‌قیب بۆ ژنان و مناڵبون له كه‌لار، بۆ رادیۆى ده‌نگ وتى: "ئه‌م كێشه‌یه بۆ ماوه‌ى مانگێكه سه‌رى هه‌ڵداوه به‌هۆى وازهێنانى كۆمپانیاى ئاماده‌كردنى خواردن له نێو نه‌خۆشخانه‌كان، بۆ چاره‌سه‌رى ئه‌مه‌ش ته‌ندروستى گه‌رمیان بڕیاریدا به‌شێوه‌ى راسته‌وخۆ خواردن دابین بكات".
وتیشى: به‌ڵام به‌هۆى خه‌رج نه‌كردنى پاره بۆ ته‌ندروستى گه‌رمیان ئه‌م كێشه‌یه سه‌رى هه‌ڵداوه، كه بۆ ماوه‌ى 3 رۆژه خواردن دابین نه‌كراوه بۆ نه‌خۆشخانه‌مان، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش نوسراومان كردوه بۆ ته‌ندروستى گه‌رمیان به‌مه‌به‌ستى چاره‌سه‌ركردنى.
بۆ وه‌رگرتنى زانيارى زیاتر رادیۆى ده‌نگ په‌یوه‌ندى به، د. سیروان محه‌مه‌د، به‌ڕێوبه‌رى گشتى به‌ڕێوبه‌رایه‌تى ته‌ندروستى گه‌رمیانه‌وه كرد، په‌یوه‌ندیه‌كه‌ى بێوه‌ڵام بو.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵکۆمپانیایەک لە گەرمیان بۆ کرێکارەکانی: ئەگەر دەنگ بە یەکێتی نەدەن مەیەنەوە سەر کار
-
-
هەواڵنەخۆشخانە خێرخوازییەکەی مناڵان و مناڵبون لە کفری کرایەوە
-
-
هەواڵگواستنهوهی خوێندكاران بۆ كۆلێژهكهى رزگاریی كێشه‌ى تێده‌كه‌وێت
-
-
هەواڵزهوى فه‌رمانبه‌ران كاره‌كانى ماستهرپلانى كهلارى پهكخستوه
-
-
هەواڵلە گەرمیان کۆمپانیایەک پارەی جلوبەرگ لەو کەسانە وەردەگرێت کە نەشتەرگەریی و سیتی سکان ئەنجام دەدەن
-
زۆرترین بینراوەکان