دەنگ نێت
وەبهرهێنانى گه‌رمیان ده‌ڵێت: تاوه‌كو ئێستا له شاره‌وانى كه‌لار زه‌وى ته‌رخان نه‌كراوه بۆ دروست كردنى شوقه‌ى كرێنشینان و كه‌م ده‌رامه‌تان كه خۆى له 900 یه‌كه ده‌بینێته‌وه، به‌ڵام بۆ قه‌زاى كفرى و ناحیه‌ى رزگارى به‌پێچه‌وانه‌وه‌یه.
هونه‌ر مه‌حمود، به‌ڕێوبه‌رى گشتى وه‌به‌رهێنانى گه‌رمیان، له‌مباره‌یه‌وه بۆ رادیۆى ده‌نگ وتى: "لیژنه‌یه‌كى باڵا پێكهێنراوه له‌سه‌ر ئاستى ئیداره‌ى گه‌رمیان، داوامان له شاره‌وانیه‌كانى كه‌لار و كفرى و رزگارى كردوه كه زه‌وى ته‌رخان بكه‌ن بۆ پرۆژه‌ى یه‌كه‌ى نیشته‌جێبونى كه‌مده‌رامه‌تان و كرێنشینان به‌پێى ئه‌و دابه‌شكارییه‌ى بۆی كراوه، له قه‌زاى كفرى و ناحیه‌ى رزگارى زه‌وى ته‌رخان كراوه كه له كفرى 360 یه‌كه‌یه و له ناحیه‌ى رزگاریش 241 یه‌كه دروست دەکرێت".
وتیشى: به‌ڵام له قه‌زاى كه‌لار كه بڕیارە 900 یه‌كه‌ی تێدا دروست بکرێت، تاوه‌كو ئێستا زه‌وى بۆ دیارى نه‌كراوه یان ته‌رخان نه‌كراوه.
ناوەڕاستی مانگی ئایاری ئەمساڵ دەستەی وەبەرهێنانی هەرێم ئاشکرای کرد ٢٠ هەزار یەکەی نیشتەجێبون بۆ کەمدرامەت و کرێنشینان لە پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان بە نرخی کەم و قیستی درێژخایەن دروست دەکرێن.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵبۆچی بانزینی ۷٥۰ دیناری لە کەلار دابەش ناکرێت بەسەر چەند بەنزینخانەیەکدا؟
-
-
هەواڵتاوەکو ئێستا سەرۆکێکی نوێ بۆ شارەوانی رزگاریی دیاری نەکراوە
-
-
هەواڵتۆمەتبارانی ۲ روداوی کوشتن لە کەلار دەستگیر نەکراون
-
-
هەواڵبڕیارێکی حکومەت نیگەرانی خاوەن بڕوانامە باڵاکانی لێدەکەوێتەوە
-
-
هەواڵوەبەرهێنانی گەرمیان: لە ٦ مانگدا مۆڵەت بە ١٢ پرۆژەی پیشەسازیی دراوە
-
زۆرترین بینراوەکان