دەنگ نێت
ماوەی چوار مانگە موچەی کارمەندانی بەشی نەخۆشخانەی قەڵا لە كهلار دابەشنەکراوە، بەڕێوبەری نەخۆشخانەکەش دەڵێت: نوسراومان بۆ ئیدارەی گشتی یەکێتی کردوە بەڵێنیان داوە لەهەفتەی داهاتوەوە پارەکە خەرج بکەن
سەرجەم کارمەندانی بهشى نەخۆشخانەی قەڵا بۆ چاودێریی ورد و نەخۆشیە گوازراوەکان کە ژمارەیان زیاتر لە 100 کارمەندە، نزیکەی چوار مانگە هیچ بڕە موچەیەکیان وەرنەگرتوە کە پارەکەیان لە لایەن ئیدارهى گشتى یەکێتی نیشتمانیەوە دابین دەکرێت.
د. حارس محەمهد، بەڕێوبەری نەخۆشخانەى گشتى كهلار كه بهشى نهخۆشخانهى قهڵا ههر سهر بهو نهخۆشخانهیهیه، بە رادیۆی دەنگی وت: دوای ئەوەی نوسراومان بۆ ئیدارەی گشتی یەکێتی کرد، بەڵێنیانداوە لەهەفتەی داهاتوەوە پارەکە خەرج بکەن.
وتیشی: بۆ ئەوەی قورسایی موچەکە کەم بکەینەوە، پارەکەمان لە 57 ملیۆن دینارى مانگانهوه کەمکردوەتەوە بۆ 35 ملیۆن دینار.
- دوایین بابەتەکان
-
وتاردانپێدانانی کۆلێجی پزیشکی
-
-
هەواڵچالاکوانێک: تەواونەکردنی نەخۆشخانە ١٠٠ قەرەوێڵەییەکەی کەلار لەئەستۆی بەرپرسانە
-
-
هەواڵزانکۆی گەرمیان: نابێت هیچ مامۆستایەکی زانکۆ لە ناوەندە ئەهلییەکاندا دەوام بکات
-
-
هەواڵدوای ٨ مانگ هێشتا دیزانێکی نوێ بۆ کۆڕنیشەکەی کەلار دروستنەکراوە
-
-
هەواڵپێشبینی بەرهەمهێنانی ٤ هەزار تەن برنج لەگەرمیان دەکرێت
-
زۆرترین بینراوەکان