دەنگ نێت
هێزەکانی ئاسایشی گەرمیان کەسێک بە تۆمەتی تەقەکردن دەستگیر دەکەن کە پۆلیسە لە یەکەی پاسەوانی بریکاری وەزیری ناوخۆی هەرێم.
بەپێی زانیارییەکانی رادیۆی دەنگ، درەنگانی پێرێ شەو دو ئۆتۆمبێل لەنزیک گوندی تەپەسەوز لە گەرمیان تەقەیان کردوە، خەڵکی گوندەکەش پەیوەندی بە ئاسایشەوە دەکەن، دوای ئەوەی کە مەفرەزەیەکی ئاسایش نزیک دەبێتەوە لەدو ئۆتۆمبێلەکە، ئۆتۆمبێلەکان ناوەستن و تەقە دەکەن، مەفرەزەکەش روبەڕویان دەبێتەوە و یەکێکیان دەستگیر دەکات.
بەپێی زانیاریاریەکانی رادیۆی دەنگ، دەستگیرکراوەکە پۆلیسە و پێشتر لە بەڕێوبەرایەتی پۆلیسی گەرمیان پۆلیس بوە و ئێستا لەیەکەی پاسەوانی چەتۆ ساڵەح، بریکاری وەزیری ناوخۆی هەرێم دەوام دەکات.
رادیۆی دەنگ بۆ وەرگرتنی زانیاری زیاتر لەسەر بابەتەکە، پەیوەندی بە عوسمان عەبدولکەریم، وتەبێژی ئاسایشی گەرمیانەوە کرد، بەڵام ئامادە نەبو لێدوان بدات.
- دوایین بابەتەکان
-
وتاردانپێدانانی کۆلێجی پزیشکی
-
-
هەواڵچالاکوانێک: تەواونەکردنی نەخۆشخانە ١٠٠ قەرەوێڵەییەکەی کەلار لەئەستۆی بەرپرسانە
-
-
هەواڵزانکۆی گەرمیان: نابێت هیچ مامۆستایەکی زانکۆ لە ناوەندە ئەهلییەکاندا دەوام بکات
-
-
هەواڵدوای ٨ مانگ هێشتا دیزانێکی نوێ بۆ کۆڕنیشەکەی کەلار دروستنەکراوە
-
-
هەواڵپێشبینی بەرهەمهێنانی ٤ هەزار تەن برنج لەگەرمیان دەکرێت
-
زۆرترین بینراوەکان