دهنگ نێت
بڕیاره سهرجهم بهرپرسانى پۆستهكانى ناو زانكۆی گهرمیان جگه له سهرۆكى زانكۆكه بگۆڕێن، سەرۆکی زانکۆكهش دهڵێت: پۆستەکان رەوانەی وەزارەتی خوێندنی باڵا کراون.
لە ماوەی پێشوتردا دەستەی گەرمیان لە راگەیاندراوێکدا باسی لەوە کرد تهنها ژمارهیهك له پۆستهكانى زانكۆى گهرمیان دهگۆڕێن نهك ههموى، جهختیشی كردهوه دەبێت بەبێ جیاوازی سەرجەم پۆستەکانى زانكۆكه بگۆڕدرێن کە بە پێچەوانەی رێنماییەکانەوە دانراون.
لهوبارهیهوه، سەرۆكی زانکۆی گەرمیان، د. فەرهاد قادر، بە دەنگی وت: ئەو دەنگۆیە دورە لە راستیەوە کە بەشێک لە پۆستەکان نەنێردرابێتە وەزارەتی خوێندنی باڵا، بەڵکو سەرجەم پۆستەکان کە لە راگر و پلە تایبەتەکان بەرەو سەرەوەن و ١١ پۆستن نێردراون.
لە بارەی هەبونی پێوەرێکی دیاریکراو بۆ ئەو گۆڕانکاریانە، وتی: گۆڕانکاریەکان بە ههمان پێوەری وەزارەتی خوێندنی باڵا دەکرێت کە تایبەتمەندن بەو بابەتە و بە مەرج دانراون.
لە بارەی کاتی گۆڕانکاریەکانیشەوە، ئەوەی خستەڕو: لە ماوەیەکی نزیکدا لیژنه پێکدێت و چاوپێکەوتن لەگەڵ کاندیدەکان ئەنجام دەدرێت.
گۆڕانکاری لە پۆستەکان بە دو قۆناغ دەکرێت و ئەوانە دەگرێتەوە کە ماوەی یاساییان كه ٤ ساڵە تەواو کردوە و لهگهڵ ئهوانهى بەوەکالەتن.
- دوایین بابەتەکان
-
وتاردانپێدانانی کۆلێجی پزیشکی
-
-
هەواڵچالاکوانێک: تەواونەکردنی نەخۆشخانە ١٠٠ قەرەوێڵەییەکەی کەلار لەئەستۆی بەرپرسانە
-
-
هەواڵزانکۆی گەرمیان: نابێت هیچ مامۆستایەکی زانکۆ لە ناوەندە ئەهلییەکاندا دەوام بکات
-
-
هەواڵدوای ٨ مانگ هێشتا دیزانێکی نوێ بۆ کۆڕنیشەکەی کەلار دروستنەکراوە
-
-
هەواڵپێشبینی بەرهەمهێنانی ٤ هەزار تەن برنج لەگەرمیان دەکرێت
-
زۆرترین بینراوەکان