ده‌نگ نێت
به روبه‌رى زیاتر له 8 هه‌زار دۆنم، فراوانكردن بۆ شارى كه‌لار ئه‌نجام ده‌درێت، سه‌رۆكى شاره‌وانیش ده‌ڵێت: ئه‌و فراوانكردنه رێگرى ده‌كات له‌و باخانه‌ى كه به‌شێوه‌ى زیاده‌ڕه‌وى دروست ده‌كرێن.
ئه‌كره‌م ساڵح، سه‌رۆكى شاره‌وانى كه‌لار، بۆ رادیۆى ده‌نگ وتى: "بۆ ماوه‌ى چه‌ندین ساڵه فراوانكردن بۆ شارى كه‌لار نه‌كراوه، ئه‌و فراوانكردنهشى كه ده‌كرێت له‌سه‌ر روبه‌رى نزیكه‌ى 8 هه‌زار و 500 دۆنم زه‌وییه".
وتیشى: ئه‌م فراوانبونه به‌شێوه‌یه‌كى تریش رێگرى ده‌كات له‌و باخانه‌ى كه به‌شێوه‌ى زیاده‌ڕه‌وى ده‌كرێن به باخ بۆ ئه‌وه‌ى رێگر نه‌بێت بۆ پرۆژه‌كانى دیكه كه له شاردا دروست ده‌كرێت، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا پرۆژه‌ى كشتوكاڵیشى تێدا ده‌بێت وه‌ك باخێكى نمونه‌ى كشتو‌كاڵى و پاركى گه‌وره‌ى شاریش.
جه‌ختى له‌وه‌شكرده‌وه: فراونكردنهكه به ئاراسته‌ى ده‌شتى سه‌ید خه‌لیل به‌ره‌و ناحیه‌ى رزگارى ده‌بێت.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵبۆچی بانزینی ۷٥۰ دیناری لە کەلار دابەش ناکرێت بەسەر چەند بەنزینخانەیەکدا؟
-
-
هەواڵتاوەکو ئێستا سەرۆکێکی نوێ بۆ شارەوانی رزگاریی دیاری نەکراوە
-
-
هەواڵتۆمەتبارانی ۲ روداوی کوشتن لە کەلار دەستگیر نەکراون
-
-
هەواڵبڕیارێکی حکومەت نیگەرانی خاوەن بڕوانامە باڵاکانی لێدەکەوێتەوە
-
-
هەواڵوەبەرهێنانی گەرمیان: لە ٦ مانگدا مۆڵەت بە ١٢ پرۆژەی پیشەسازیی دراوە
-
زۆرترین بینراوەکان