دەنگ نێت
بەڕێوبەری وه‌به‌رهێنانى گه‌رمیان ده‌ڵێت: له‌و زهویانى ته‌نیشت چه‌مى به‌رده‌سور و گازینۆ لە کەلار، 2 پرۆژه‌ى یه‌كه‌ى نیشته‌جێبون دروست ده‌كرێت كه زیاتر له 700 یه‌كه پێك دێن.
هونه‌ر مه‌حمود، به‌ڕێوبه‌رى گشتى وه‌به‌رهێنانى گه‌رمیان، بۆ رادیۆى ده‌نگ وتى: زه‌ویه‌كانى ته‌نیشتى هه‌ردو چه‌مى گازینۆ و به‌رده‌سور دراون به 2 كۆمپانیاى جیاواز بۆ دروستكردنى یه‌كه‌ى نیشته‌جێبون و ره‌زامه‌ندیشیان بۆ وه‌رگیراوه.
جه‌ختى له‌وه‌شكردوه: مه‌رجى شاره‌وانى كه‌لار ئه‌وه‌یه بۆ پێدانى ئه‌و زه‌ویانه هه‌ردو كۆمپانیاکە ده‌بێت ئه‌و چه‌مانه هه‌ڵبواسرێن و راگری كۆنكریتیان بۆ بكرێت و كێشه بۆ رێڕه‌وى ئاوه‌كه‌ى دروست نه‌كرێت.
هێماى بۆ ئه‌وه‌شكرد: پرۆژەكه 2 پرۆژه‌ی جیاوازن و بۆ هه‌ر یه‌كێكیان 40 بۆ 50 دۆنم زه‌وى ده‌بێت، به‌كۆى گشتیش 700 بۆ 750 یه‌كه‌ى تێدا دروست ده‌كرێت.
چەمی گازینۆ و بەردەسور کە دەکەونە نێوانی گەڕەکەکانی: بەردەسور، گۆران ‘گازینۆ’ و سەرکەوتن ‘حەمەی کەریم’، رێڕەوی ئاوی باران و لافاون.
- دوایین بابەتەکان
-
وتاردانپێدانانی کۆلێجی پزیشکی
-
-
هەواڵچالاکوانێک: تەواونەکردنی نەخۆشخانە ١٠٠ قەرەوێڵەییەکەی کەلار لەئەستۆی بەرپرسانە
-
-
هەواڵزانکۆی گەرمیان: نابێت هیچ مامۆستایەکی زانکۆ لە ناوەندە ئەهلییەکاندا دەوام بکات
-
-
هەواڵدوای ٨ مانگ هێشتا دیزانێکی نوێ بۆ کۆڕنیشەکەی کەلار دروستنەکراوە
-
-
هەواڵپێشبینی بەرهەمهێنانی ٤ هەزار تەن برنج لەگەرمیان دەکرێت
-
زۆرترین بینراوەکان