دەنگ نێت
لەکەلار کەسێک دەستگیرکرا بەتۆمەتی بەڕێوەبردنی پەیجی فەیسبوک کە لێوەوەی قسە بە ژمارەیەک بەڕێوبەر و بەرپرس و هاوڵاتی گەرمیان کراوە.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار کە بۆ رادیۆی دەنگ قسەی کرد، هێزەکانی ئاسایش پێرێ (١٢ـی ئەیلول) کەسێکیان دەستگیر کردوە بەتۆمەتی بەڕێوەبردنی پەیجی نەناسراو "وەهمی" کە لێوەوەی قسە بە ژمارەیەک بەڕێوبەر و بەرپرس و هاوڵاتی گەرمیان کراوە.
بە وتەی سەرچاوە ئەمنییەکە، هێزەکانی ئاسایش و بە پشت بەستن بە مافی گشتی "حق العام" و بە فەرمانی دادوەر کەسەکەیان دەستگیر کردوە و هێشتا لەژێر لێکۆڵینەوەدایە و دۆسیەکە یەکلایی نەبوەتەوە.
رادیۆی دەنگ بۆ وەرگرتنی زانیاری زیاتر، پەیوەندی بە بەرپرسی راگەیاندن و پەیوەندییەکانی ئاسایشی گەرمیانەوە کرد، بەڵام ئامادە نەبو لەوبارەوە زانیاری بخاتەڕو.
- دوایین بابەتەکان
-
وتاردانپێدانانی کۆلێجی پزیشکی
-
-
هەواڵچالاکوانێک: تەواونەکردنی نەخۆشخانە ١٠٠ قەرەوێڵەییەکەی کەلار لەئەستۆی بەرپرسانە
-
-
هەواڵزانکۆی گەرمیان: نابێت هیچ مامۆستایەکی زانکۆ لە ناوەندە ئەهلییەکاندا دەوام بکات
-
-
هەواڵدوای ٨ مانگ هێشتا دیزانێکی نوێ بۆ کۆڕنیشەکەی کەلار دروستنەکراوە
-
-
هەواڵپێشبینی بەرهەمهێنانی ٤ هەزار تەن برنج لەگەرمیان دەکرێت
-
زۆرترین بینراوەکان