دەنگ نێت
پۆلیسی گەرمیان ئاشکرای دەکات "کەسێک بە تۆمەتی دزینی مۆبایل بە بەهای زیاتر لە پێنچ دەفتەر دۆلار، بە فەرمانی دادوەر دەستگیر کراوە"، بەپێی زانیارییەکانی رادیۆی دەنگیش کەسەکە کارمەندی ئاسایشە.
عەلی جەمال قەدوری، وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان، لەمباریەوە بۆ رادیۆی دەنگ وتی: لە ساڵی ٢٠١٩ سکاڵاکارێک ھاتە لامان و پێی راگەیاندین کەسێک چەند جارێک ھاتوەتە دوکانەکەی و مۆبایلی لێ دزیوە کە تێکڕا بەهای مۆبایلە دزراوەکانی نزیکەی ٥٥ هەزار دۆلار (پێنچ دەفتەر و نیو) دەبێت.
ھێمای بۆ ئەوەشکرد: دواتر سکاڵاکارەکە پێی وتین لەگەڵ تۆمەتبارەکە رێککەوتون بەوەی کە پارەکەی بداتەوە و ئەویش سکاڵا ناکات، بەڵام پاش ماوەیەکی زۆر تەنھا بەشێکی پارەکەی داوەتەوە و ئەو بەشەکەی ماوە.
دەشڵێت: ئێستا سکاڵاکار سکاڵای لەسەر کەسەکە تۆمارکردوەتەوە.
جەختی لەوەشکردەوە: لە ئێستاشدا بە بڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوە، تۆمەتبارەکە دەستگیرکراوە و بەپێی مادەی ٤٤٦ بەندکراوە.
بەپێی زانیاریەکانی رادیۆی دەنگ، تۆمەتبارەکە کارمەندی ئاسایشە.
- دوایین بابەتەکان
-
وتاردانپێدانانی کۆلێجی پزیشکی
-
-
هەواڵچالاکوانێک: تەواونەکردنی نەخۆشخانە ١٠٠ قەرەوێڵەییەکەی کەلار لەئەستۆی بەرپرسانە
-
-
هەواڵزانکۆی گەرمیان: نابێت هیچ مامۆستایەکی زانکۆ لە ناوەندە ئەهلییەکاندا دەوام بکات
-
-
هەواڵدوای ٨ مانگ هێشتا دیزانێکی نوێ بۆ کۆڕنیشەکەی کەلار دروستنەکراوە
-
-
هەواڵپێشبینی بەرهەمهێنانی ٤ هەزار تەن برنج لەگەرمیان دەکرێت
-
زۆرترین بینراوەکان