دەنگ نێت
فراوانكردن بۆ پرۆژه‌ى نیشتەجێبونی كهلارى نوێ ده‌كرێت له كاتێكدا ئه‌و پرۆژه‌یه تاوه‌كو ئێستا بڕگە خزمه‌تگوزارییه‌كانى وه‌ك پێویست ته‌واو نه‌كراوە، به‌ڕێوبه‌رى وه‌به‌رهێنانى گه‌رمیانیش ده‌ڵێت: تاوه‌كو ئه‌و پرۆژه خزمه‌تگوزاریانه‌ى كه ماوه ته‌واوى نه‌كات، ره‌زامه‌ندى فراوانكردنهكهى بۆ ناكرێت.
هونه‌ر مه‌حمود، به‌ڕێوبه‌رى وه‌به‌رهێنانى گه‌رمیان، له‌مباره‌یه‌وه بۆ رادیۆى ده‌نگ وتى: " پرۆژه‌ى تابلۆ ستى كه به كهلارى نوێ ناسراوه له ساڵى 2016 بۆ 2017 یه‌كه‌كانى ته‌واو بوه، له ئێستاشدا كۆمه‌ڵێك داواكاریمان بۆ هاتوه به‌مه‌به‌ستى فراوانكردنى ئه‌و پرۆژه، له ده‌سته‌ى وه‌به‌رهێنانیشه‌وه داوامان لێكراو راى لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان وه‌ربگرین بۆ ئه‌و مه‌به‌سته".
وتیشى: پێش ده‌ستپێكردن یاخود ره‌زامه‌ندى دان به فراوانكردنى ئه‌و پرۆژه‌یه، ده‌بێت وه‌به‌رهێن ئه‌و پرۆژه خزمه‌تگوزاریانه‌ى كه ته‌واو نه‌كراوه ده‌بێت ته‌واوى بكات، دواى ئه‌وه ره‌زامه‌ندى پێده‌درێت.
له‌باره‌ى ئه‌و زه‌وییه‌ى بۆى ته‌رخانكراوه خۆى له چه‌ند دۆنم دا ده‌بینێته‌وه، به‌ڕێوبه‌رى وه‌به‌رهێنانى گه‌رمیان وتی: روبه‌ره‌كه‌ى له‌لاى شاره‌وانیه دیارى ده‌كات كه چه‌نده.
- دوایین بابەتەکان
-
وتاردانپێدانانی کۆلێجی پزیشکی
-
-
هەواڵچالاکوانێک: تەواونەکردنی نەخۆشخانە ١٠٠ قەرەوێڵەییەکەی کەلار لەئەستۆی بەرپرسانە
-
-
هەواڵزانکۆی گەرمیان: نابێت هیچ مامۆستایەکی زانکۆ لە ناوەندە ئەهلییەکاندا دەوام بکات
-
-
هەواڵدوای ٨ مانگ هێشتا دیزانێکی نوێ بۆ کۆڕنیشەکەی کەلار دروستنەکراوە
-
-
هەواڵپێشبینی بەرهەمهێنانی ٤ هەزار تەن برنج لەگەرمیان دەکرێت
-
زۆرترین بینراوەکان